هێرشی داگیرکاری لە لجێ

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمی شەهید ڕەمزی لە لجێ هێرشێکی سەربازی فراوانی دەست پێ کرد. سەرچاوە هەرێمییەکان ڕایدەگەیەنن دەنگی تەقینەوەی بەهێز و دەنگی چەک دەبیسترێت.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانەکانی شەهید فەرهاد و شەهید سەرخۆبوونی هەرێمی شەهید ڕەمزی ناوچەی لجێی ئامەد هێرشێکی سەربازی فراوانی ئاسمانی و زەمینی دەست پێ کرد.

بەگوێرەی سەرچاوە هەرێمییەکان، لە گوندەکانی کورمیک و دەرجمت دەنگی تەقینەوەی بەهێز و دەنگی چەک دەبیسترێت.