ئەبوبەکر کاروانی: پەدەکە ناتوانێت بەتەنها هەرێمی کوردستان بەڕێوەببات
نووسەر و سیاسەتمەدار، ئەبوبەکر کاروانی ڕایگەیاند یەنەکە خاوەنی هێز و هاوپەیمانی هەرێمییە، دەبێت پەدەکە بزانێت کە ناتوانێت بەتەنها هەرێمی کوردستان بەڕێوەببات.
نووسەر و سیاسەتمەدار، ئەبوبەکر کاروانی ڕایگەیاند یەنەکە خاوەنی هێز و هاوپەیمانی هەرێمییە، دەبێت پەدەکە بزانێت کە ناتوانێت بەتەنها هەرێمی کوردستان بەڕێوەببات.
نوسەر و سیاسەتمەدار ئەبوبەکر کاروانی لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژە بەوە دەکات، یەنەکە خاوەنی هێز و نفوزە، هەروەها پەیوەندی لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی عێراق و دەوڵەتی ئێران بەهێزە، بۆیە دەتوانێت زۆر شت لە پەدەکە بشێوێنێت، دەبێت پارتی درک بەوە بکات ناتوانێت بەتەنها هەرێمی کوردستان بەڕێوەببات.
کاروانی باس لەوە دەکات، لەئێستەدا هیچ سەرکردەیەک ئەو توانایەی نەماوە هەموو هێزەکان پێکەوە کۆبکاتەوە؛ هاوکات ئاماژەی کرد بە سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران و ڕایگەیاند، ڕەنگە ئەم سەردانە بەشێک لە گرژییەکان بڕەوێنێتەوە بەڵام بەشێوەی ڕیشەیی گرفتەکان چارەسەر ناکات.