له ژنێڤ و سۆلۆتۆرن پرسە و یادکردنەوە بۆ دامەزرێنەرانی پەکەکە بەڕێوە چوو
لە مەراسیمی یادکردنەوەکەی DKTM دا هاتووە کە ئەوان خاوەنداری لەو نرخ و بەهایانە دەکەن کە دامەزرێنەرانی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و رەزا ئاڵتون بەرهەمیان هێناوە.
لە مەراسیمی یادکردنەوەکەی DKTM دا هاتووە کە ئەوان خاوەنداری لەو نرخ و بەهایانە دەکەن کە دامەزرێنەرانی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و رەزا ئاڵتون بەرهەمیان هێناوە.
پەکەکە لە کۆنگرەی ١٢هەمینی خۆیدا شەهید بوونی دوو کەس لە کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان لە ٣ی تەمووزی ٢٠١٨ و ڕەزا ئاڵتون کە لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩دا شەهید بوون ڕاگەیاند. لە شارەکانی ژنێف و سۆلۆتورن مەراسیمی سەرەخۆشی و یادکردنەوەکان بەردەوامە
ژنێڤ
مەراسیمەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردانی ژنێڤ بەڕێوەچوو، لە کەسایەتی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون دا بە خولەکێک ڕێزگرتن یادی هەموو شەهیدانی ئازادیی کوردستان بەبیر هێنرایەوە.
ئیبراهیم یوکسەل ئەندامی کۆمیسیۆنی بنەماڵەی شەهیدان قسەی کرد و وتی: "ئەوان خاوەنداری لەو بەهایانە دەکەن کە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون بە تێکۆشانی خۆیان بەرهەمیان هێناوە و پاشان شیعری عەلی حەیدەر قەیتان "من مرۆڤ بووم" خوێنرایەوە.
له یادەکەدا کورتە فیلمێک کە له قسە و وتارەکانی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون کەبەرهەم هاتبوو نمایشکرا
هەروەها لە کۆتایی مەراسیمەکەدا پەیامی ڕێبەر ئاپۆ کە بۆ شەهید بوونی قەیتان و ئاڵتون ناردبووی خوێندرایەوە
سۆلوتورن
کوردان لە ناوەندی کۆمەلگەی دیموکراتیکی کوردانی سۆلوتورن مەراسیمێکی یادکردنەوەیان بۆ کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە قەیتان و ئاڵتون بەڕێوە برد.