وۆرکشۆپی کوردی پەرلەمانی ئەوروپا بە دڵخۆشیەوە پێشوازی لە بڕیاری کۆتاییهێنان بە پارتی کرێکارانی کوردستان و کۆتاییهێنان بە تێکۆشانی چەکداری کرد. گروپەکە ڕایگەیاند کە ئەم بڕیارە کۆتایهاتنی سەردەمێک نیشان دەدات، بەڵام لە هەمان کاتدا سەرەتای تێکۆشانیکی نوێی دیموکراتیکە بۆ ئاشتی. بۆیە داوا له دەوڵەتی تورکیا دەکرێت ئەم دەرفەته مێژووییه بە قازانجی گەلی کورد و تورک بقۆزێتەوە.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە دیموکراسی لە تورکیا کەوتووتە بن هەڕەشەیەکی جددی و پرۆسەی ئاشتی بە پشتیوانی لایەنە سیاسییەکان بەرەو پێش چووە. دەبێت پەرلەمانی تورکیا لە پرۆسەکەدا ڕەوڵ بگێڕێت و ئەم پرۆسەیە مسۆگەر بکات ، لە بەیاننامەکەدا هۆشداری دراوە کە نابێت ئاشتی لەلایەن هیچ لایەنێکی سیاسیەوە دەستی بەسەردا بگیردرێت و نابێت بۆ بەرژەوەندییە سیاسییەکان دەستوەردانی بکرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە سەرەڕای بڕیاری ئاگربەستی پەکەکە سوپای تورک بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر بارەگاکان و کۆنگرەکەی پەکەکە لە هەلومەرجێکی زۆر سەختدا بەستراوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە تورکیا کراوە هێرشەکان ڕابگرێت و میکانیزمی ئەمنی و مسۆگەری پێویست بگرێتەبەر بۆ پرۆسەی ئاشتی. هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە کە پێویستە تورکیا هێزەکانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق بکشێنێتەوە و هاوکاری و ئاسانکاری بۆ ئەو ئاوارانە کە وڵاتی خۆیان بە جێ هێشتووە بکات بۆ گەڕانەوەی ئەمن و سەلامەتیان بۆ گوندەکانیان.
هەروەها سەبارەت بە بارودۆخی سوریا ئاماژە بەوەشکراوە کە تورکیا بە بانگەشەی ئەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەر بە پەکەکەیە وەک پاساوێک بۆ هێرشە داگیرکارییەکانی بەکاری هێناوە. وەبیرهێناوەتەوە کە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری قەد هەڕەشە نەبووە بۆ سەر ئاسایشی تورکیا و بە هەڵوەشانەوەی پەکەکەش دەبێت هێرشەکان نەمێنێت و هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە ناوچەکە بکشێنەوە.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە دامەزراوەکانی ئەوروپا کراوە کە بۆ بە چێ گەیاندنی ئەم دەرفەتە مێژووییە بۆ بەرقەرار کردنی ئاشتی و دێموکراسی ئەرکەکانیان بەجێ بهێنن.