چالاکیەکانی سڵاوکردن لە رۆژی گیانبازی: ٥ داگیرکەران بەسزاگەیەندران
هێزەکانی یەژاستار بە ئامانجی سڵاوکردن لە ٣٠ حوزەیران رۆژی گیانبازی لە خواکورک چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر بە سزاگەیەندران.
هێزەکانی یەژاستار بە ئامانجی سڵاوکردن لە ٣٠ حوزەیران رۆژی گیانبازی لە خواکورک چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر بە سزاگەیەندران.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکیەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
لە هەرێمی خواکورک؛
٢٢ی حوزەیران لەلایەن سوپای تورکی داگیرکەرەوە لە گۆڕەپانی شەهید قەهرەمان ئۆپراسیۆنێک دەستیپێکرا. هێزەکانمان داگیرکەرانیان خستە ژێر چاودێری و کاتژمێر ١٤:٠٠ بە رێبازی سابۆتاژ لە داگیرکەرانیاندا. لە چالاکیەکەدا ٤ داگیرکەر سزادران و سێ داگیرکەریش برینداربوون. داگیرکەران لەوێ بۆمبی دووکەڵیان بەکارهێنا و کوژراو و بریندارەکانیان لە گۆڕەپانەکە گواستەوە. کاتژمێر ١٤:٣٠ جارێکی دیکە چالاکی سابۆتاژ ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا. چالاکیەکە کە لە ئاکامیدا بە گشتی ٥ داگیرکەر بەسزاگەیەندران و ٣ داگیرکەریش برینداربوون، لەلایەن گەریلاکانی یەژاستارەوە بە مەبەستی سڵاوکردنی لە ٣٠ حوزەیران رۆژی گیانبازی ئەنجامدرا.
٢٣ی حوزەیران کاتژمێر ٢٣:٣٠ لە گۆڕەپانی شەهید قەهرەمان بە چەکی کەسی لە داگیرکەران درا.
لە هەرێمی مەتینا؛
٢٣ی حوزەیران کاتژمێر ١٣:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی دەرگەلێ بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.
٢٣ی حوزەیران کاتژمێر ٢١:٠٠ بە چەکی نیوئۆتۆماتیک بەرامبەر جموجۆڵی داگیرکەران دەستوەردان کرا. دوای دەستوەردانەکەی هێزەکانی یەژاستارمان هەلیکۆپتەرەکان ناچاربوون لە ناوچەکە دووربکەونەوە.
٢٤ی حوزەیران کاتژمێر ١٦:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی گۆلکا بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا، کۆنتینەرێک لەناوبرا.
لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛
٢٤ی حوزەیران کاتژمێر ١١:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم درۆنێکی بۆمبرێژکراوی داگیرکەران بە چەکی کەسی لەناوبرا.
٢٤ی حوزەیران کاتژمێر ١٧:٤٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.
هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغە؛
٢٤ی حوزەیران لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم چوار جار بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.
٢٤ی حوزەیران لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ٢ جار بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛
٢٣ و ٢٤ی حوزەیران لە هەرێمی گارە گۆڕەپانی شاخی رەشید ٢ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شێلازێ، سەرێ مەتینا ٣ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ یەک جار، بە گشتی شەش جار ئەو شوێنانە بە فڕۆکەی شەر بۆردومان کران."
هـ . ب