ئەمڕۆ، فرانسۆی فلپ، وەزیری کاروباری دەرەوەی کەنەدا لە تویتێک دا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: "هەموو جۆڕە بازرگانی و هەناردەیەکمان لەگەڵ تورکیا هەڵپەساردوە".
فرانسۆی فلپ هەروەها خوازیاری "کۆتاییهێنان بە توندوتیژی و پاراستنی گیانی مەدەنیەکانە".
ئەم بڕیارەی کەنەدا پاش ئەوە دێت کە لە ماوەی ڕابردوودا لەو وڵاتە لە دژی هاوکاریە سەربازیەکانی کەنەدا بۆ تورکیا زنجیرەیەک ناڕەزایەتی و کەمپەین لە لایەن ڕەوەندی کوردی و ئازادیخوازان و ئەرمنیەکانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە ئەنجام دران بوون و بە دروشمی "پڕچەککردنی تورکیا بوەستێن" داواکرابوو؛ فڕۆشتی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تەکنەلۆژی سەربازی بە ڕژێمی تورکیا ڕابگرێت، چونکە لە کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە بۆ کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی بەکاریدەهێنت و بەو هۆیەوە چەندین هاوڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی".
هـ،هـ