١١٥ کەس بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ نامەیان بۆ کۆنسەی ئەورووپا نارد

لە ئەڵمانیا ١١٥ کەس بە خواستی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ نامەیەکی هاوبەشییان بۆ کۆنسەی ئەورووپا نارد.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات، کەمپین بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەستپێکراوە و ڕۆژ بە ڕۆژ بەرفراونتر دەبێت. لەو چوارچێوەیەدا لە ئەڵمانیاوە ١١٥ کەس کە لە ئەکادیمی، نووسەر، وێنەکێش و پارێزەر پێکهاتوون، لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ پرسی کورد"دا نامەیەکی هاوبەشییان  بۆ سکرتێری کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەورووپا، خافیر بیتیل  نارد.

لە نامەکەدا سەرنج خراوەتەسەر بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا – DMME و کۆمیتەی وەزیران پەیوەست بە بەکارهێنانی مافی هیوا و داوای جێبەجێ کردنی 'مافی هیوا بۆ ڕێبەر ئاپۆ کراوە'.

هەر لەنامەکەدا جەخت لەسەر پێویستی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کراوەتەوە بۆ بەرپابوونی پرۆسەی چارەسەری و گوتراوە: "پێویستە ئیدی کۆمیتەی وەزیرانی ئەورووپا پەیوەست بە ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆوە هەنگاوی ڕوونی دیبلۆماسی و سیاسی بنێت."