بۆ دووەم ساڵە لە ئیتالیا کۆنسێرتەکانی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' ئەنجام دەدرێت
لە چوارچێوەی کەمپینی "ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"ـدا بۆ دووەم ساڵە لەسەر یەک لە چەندین شاری ئیتالیا کۆنسێرت ئەنجام دەدرێت.
لە چوارچێوەی کەمپینی "ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"ـدا بۆ دووەم ساڵە لەسەر یەک لە چەندین شاری ئیتالیا کۆنسێرت ئەنجام دەدرێت.
یەکەم شوێنی ئەم ساڵی کۆنسێرتەکانی "کاتی ئازادی" کە بەشێکی کەمپینەکەن، شاری بۆڵۆنیایە کە ڕەگەزنامەی فەخرییان داوەتە ڕێبەر ئاپۆ. کۆنسێرتەکە بە پشتیوانی چەندین ڕێکخراوی ئیتالی بەڕێوەچوو و تێدا ژمارەیەکی زۆری خەڵکی بەشداربوون.
لە وتەی پێشکەشکردنی کۆنسێرتەکاندا ئاماژە بە گرنگیی کەمپینەکە و ڕۆڵی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەری پرسی کورد کرا.
جێگری سەرۆکی شارەوانی بۆڵۆنیا ئێمیڵی ماریۆن کلانسی باسی لەوە کرد، کەمپینەکە هیواکان بۆ ئاشتی بەهێز دەکات و وتی، "پرسی کورد تەنها پرسێکی مرۆیی نییە، بەڵکو پرسێکی ناسنامەیشە. پرسێکە کە ئازادی مرۆڤەکانی تێیدا سەرکوت کراوە. فکرەکانی ئۆجالان بۆ ئێمە گرنگن. هەربۆیە سەرکەوتنی ئەم کەمپینە گرنگە."
بەرپرسی نوسینگەی زانیاریی کوردستانی ئیتاڵیا یەڵماز ئۆرکونیش وتی: "لەپێناو ئازادی ڕێبەر ئاپۆ سێ ساڵە دۆستانمان لەڕێی هەوڵی جددیەوە تێدەکۆشن. بەم کەمپینە نێونەتەوەییە گۆشەگیریی سەر ڕێبەرێتیمان شکێنرا. کاتی ئازادبوونی نزیکە."
لە کاتی کۆنسێرتەکەدا گەنجانی ئیتالی هەندێک بەشی کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆیان خوێندەوە، خوێندکارانی زانکۆ سەبارەت بە فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەربارەی ژن و ژیانی هاوبەشی گەلان قسەیان کرد. بەشداران بانگەوازی کۆتاییهێنان بە تێکۆشانی چەکداری پەکەکەشیان وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ ئاشتی هەڵسەنگاند.