بانگەوازی بەهێز بۆ ڕێپێوانی ستراسبۆرگ کرا

دەم-نید و یەکەژە-هۆڵەندا بۆ ڕێپێوانی ١٥ی شوبا کە لە ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژ بە ڕێبەر ئاپۆدا لە ستراسبۆرگ ئەنجام دەرێت بانگەوازییان بۆ بەشداربوونی بەهێز کرد.

فیدارسیۆنی کۆمەڵەی کوردانی هۆڵەندا (دەم-نید) و یەکێتی ژنانی کورد لە هۆڵەندا بە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش بانگەوازییان بۆ بەشداربوونی بەهێز لە ڕێپێوانی ستراسبۆرگ کرد و گوتییان: "لەمساڵدا لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ شوبات کە هێزە نێونەتەوەییەکان لە دژی ڕێبەر ئاپۆ ئانجامیان دا، لە هەموو لایەکی ئەورووپاوە بەشداری لە ڕێپێوانی ستراسبۆرگ بکەین."

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە گرنگی و جیاوازی ئەمساڵی ڕێپێوانەکە کراوە و ئاماژە کراوە بەوەی ڕێپێوانی ستراسبۆرگ هاوکاتی لە ئارادابوونی پرۆسەی چارەسەرییە و دەڵێت: "لەم ڕووەوە تێکۆشانی گەلی کورد لە هەمووکاتێک مانادارترە. ڕەنجی گەورەی دەیان ساڵە و داخوازی قوڵی ئازادی کە هەموو ساڵێک لە ستراسبۆرگ دەنگ دەداتەوە، لەمڕۆدا گەیاندوونی بە قۆناغێکی کاریگەری تێکۆشان."

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا یادی شەهیدانی 'ئێوە ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن' کراوەتەوە و جەختکراوەتەوە لەسەر بەردەوام بوون لەسەر ئامانجەکانیان.

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی لە هەمووان و بە تایبەت لە ژنان کراوە، لە ١٥ی شوباتدا لە ستراسبۆرگ کۆببنەوە و هاتووە: "بە بەهێزکردنی تێکۆشانمان، بگەین بە ئازادی و ئاشتی."

کات و شوێنی ئۆتۆبووس لە هۆڵەنداوە بۆ ستراسبۆرگ:

ئارنێم

کات و ڕۆژ: ١١:٣٠ – ١٤/٢/٢٠٢٥

ناونیشان: Rijnhal Olympus Arhem

*

ئەمستردام

کات و ڕۆژ: ٢٢:٠٠ _ ١٤/٢/٢٠٢٥

ناونیشان: Symon Claeszstraat 2 Zaandam

*

دین هاگ

کات و ڕۆژ: ٢٢:٠٠ _ ١٤/٢/٢٠٢٥

ناونیشان: Radarstraat 23