بانگەوازی کرا لە دژی قەدەغەکردنی پەکەکە: دەنگ بە دای لینک بدەن

سیاسەتمەدارانی ئەڵمانی ئەلێکساندەر گلاسنێر-هومێل و د. کەرەم شامبێرگەر، بۆ ھەڵبژاردنی ٢٣ی شوباتدا داوای لە ھەموو لایەک کرد دژی تاوانبارکردنی بزووتنەوەی ئازادیی کورد و پاراستنی مافەکانی کۆمەڵگای کوردی دەنگ بە 'دای لینک' بدەن.

ئەوە ماوەی ٣٠ ساڵە بزووتنەوەی ئازادیی کورد لە ئەڵمانیا تاوانبار دەکرێت. هەموو حکومەتەکان، چ لایەنی CDU بێت یان SPD، ئەم سیاسەتەیان پەیڕەو کردووە. بە تایبەتی قەدەغەکردنی پەکەکە بنەمای پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە دژی کوردان لە ئەڵمانیا لێدەکەوێتەوە.

لە بانگەوازەکەدا، گلاسنێر-هومێل و شامبەر وەبیریان هێنایەوە کە لە ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٥ لە کاتی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، هەڵوەشاندنەوەی قەدەغەکردنی پەکەکە کەوتە بەر باسەوە، و ئاماژەیان بەوە کرد کە ڕەنگە جارێکی دیکە دەرفەتێک بۆ گفتوگۆیەکی هاوشێوە بیتە ئاراوە. سیاسەتمەداران ڕایانگەیاند بۆ ئەوەی جارێکی دیکە هەوڵی هەڵگرتنی قەدەغەکردنەکە بخرێتە ڕۆژەڤی سیاسییەوە، پێویستە DIE LINKE بەشێوەیەکی بەهێز بچێتە پەرلەمانەوە.

پارتی دۆستی کوردان: DIE LINKE

DIE LINKE لە ساڵی ٢٠١٤دا بۆ لابردنی قەدەغەکردنی پەکەکە پڕۆژە یاسایەکی پێشکەش بە پەرلەمان کرد وەکوو یەکەمی پارت. DIE LINKE لە ئەڵمانیا خۆی وەک بەهێزترین هاوپەیمانی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کورد نیشان دەدات. باس لەوەش کراوە کە لەم هەڵبژاردنەدا دەبێت لە هەموو بوارێکەوە بەهێز بچێتە پەرلەمان.

راگرتنی فرۆشتنی چەک

هەروەها ڕاگەیەندراوە کە بایربۆک لە ئەنقەرە داوای کردبوو کە یەپەگە و یەپەژە بێ چەک بکرێن و هابەک سەرۆکی پارتی سەوز ڕایگەیاندبوو کە چەک بە تورکیا نەفرۆشراوە، لە دژی ئەو لێدوانانە دای لینک تاکە لایەنە کە دەیەوێت دەستبەجێ فرۆشتنی چەک بە تورکیا ڕابگرێت. هەروەها ڕاگەیاندووە کە تێکۆشانی سەرەکی DIE LINKE لەسەر ئازادی کوردستان دەبێت.

بەربژێرەکانی کورد

لە لیستی DIE LINKE دا بەربژێرانی کورد جانسو ئۆزدەمیر، گۆکای ئاکبولوت و فەرات کۆچاک هەن. هەروەها جان ڤان ئاکێن سەرۆکی پارتەکە بە ئاشکرا پشتیوانی خۆی بۆ بزووتنەوەی ئازادیی کورد دەربڕی و ڕایگەیاند کە یەکێک لە یەکەم سەردانەکانی دوای هەڵبژاردن بۆ کوردستان دەبێت.

لە ٢٣ی شوبات دا دەنگ بە دای لینک بدەن

لە بانگەوازەکەدا هاتووە تێکۆشانی سەرەکیمان لە ئەڵمانیا، ئەوەیە کە کۆمەڵگای کوردی لە ستەم و چەوساندنەوەی دەوڵەت ڕزگاری بێت، هەروەها بانگەوازی کراوە بۆ ئەوەی بۆ کورد و لایەنگرانی دەنگێکی بەهێزیان هەبێت پێویستە دەنگ بە DIE LINKE بدرێت.