چالاکی خوێندنەوەی کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد

گردبوونەوەی گەنجانی ئەنتەرناسیۆنالیست لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان'دا چالاکیەکی خوێندنەوەیان ئەنجامدا.

کۆلێکتیفی گەنجانی ئەنتەرناسیۆنالیست کە خوێندکاری زانکۆی لۆزانیشیان تێدایە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد'دا چالاکی خوێندنەوەیان لە سەندیکای یونیۆن ڕێکخست و چالاکییەکەیان تا ١٠ی کانوونی دووەم بەردەوام دەبێت.

لە چالاکیەکەدا گفتوگۆ و خوێندنەوە بۆ بەشێک لە ڕوانگەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربارەی ئازادی ژن کرا. لەگەڵیدا باسییان لە تێکۆشانی ژنانی جیهان کرد و گرنگی جێبەجێکردنی فکرەکانی ڕێبەری گەلی کورد کرا.

لە کۆتایی چالاکیەکەدا سینەڤیزیۆنێک لەسەر تێکۆشانی تەڤگەری ژنانی کورد پیشاندرا.