کەجەدەکە-ئە: سەرفەربەری ڕادەگەیەنین، لە ١٦ی تشرینی دووەم لە کۆڵن کۆدەبینەوە

کەجەدەکە-ئە ڕایگەیاند: "لە نێوان ١تا ١٦ی تشرینی دووەم بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ سەفەربەری ڕادەگەیەنین" و داوای لە هەمووان کرد بەشداری ڕێپێوانی ١٦ی تشرینی دووەمی کۆڵن بن.

کەجەدەکە-ئە، لە بەیاننامەیەکی نوسراودا ڕایگەیاند: "داوا لە هەمووان دەکەین بۆ شکاندنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئازادی جەستەیی لە ڕێپێوانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کە بڕیارە لە ١٦ی تشرینی دووەم لە ناوەندی کۆڵن بەڕێوەدەچێت بەشداری بکەن."

دەقی بەیاننامەکە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

"ئێمە ڕێپێوانی ناوەندی ئەوروپا لە کۆڵن و چالاکی بەرفراوان لە وڵاتانی ئەسکەندیناڤیا دژی پیلانگێڕی بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین.

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ٢٦ ساڵ لەمەوبەر هاتە ئەوروپا بۆ ئەوەی لەسەر چەمکی ئازادی و یەکسانی نێوان کورد بژین و کێشەی کورد لەڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکات، پێشنیارێک بۆ چارەسەری دێموکراتیکی کێشەی کورد و تێڕوانینەکانی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابڕێژێت ئەوان ڕێگرییان لێکرد. بۆ ئەوەی کێشەی کورد بەڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر نەکرێت ڕێگەیان نەدا لە ئەوروپا بمێنێتەوە. یاسای نێونەتەوەیی و بەها مرۆییەکانیان کردە قوربانی بەرژەوەندییە سیاسییە گڵاوەکانیان.

ماوەی ٢٦ساڵە ڕێبەر ئاپۆ بە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی دەستگیرکراوە و لە زیندانی دوورگەی ئیمرالی دایە. ماوەی ٢٦ساڵە لە دوورگەی ئیمرالی بەبێ هیچ پابەند بوونێک بە بنەما یاساییە جیهانییەکان ڕاگیراوە.

لە دوورگەی ئیمرالی لە هەموو جیهان دابڕێندراوە و رێگەنادرێت دەنگی بگاتە ملیۆنەها کەس لە جهیان و کوردستان. دەوڵەتی تورک سیستمێکی تایبەتی ئەشکەنجەدان و گۆشەگیری لە ئیمرالی دامەزراندووە و هەموو بنەما و ستانداردە جیهانییەکانی پێشێل کردووە، تەنانەت لەبواری یاساییەوە هیچ مافێکی لەم سیستەمەدا نەهێشتووە. ڕێبەر ئاپۆ لە چوارچێوەی دوژمنایەتییەکی تەواودا دژ بە گەلی کورد و پلانی لەناوبردندا لە ژێر گۆشەگیرییەکی ڕەهادایە، لە ماوەی ٤٤ مانگی ڕابردوودا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ژیان و سەلامەتی بەدەست نەگەیشتووە و ڕێگریی دەکرێت.

هەروەها تووڕەیی و نیگەرانیەکانی گەلی کورد سەبارەت بە تەندروستی و سەلامەتی ڕێبەر ئاپۆ تادێت بەرفراوانتر دەبێت و ئەم دۆخە قبوڵکراو نییە. حکومەتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە لە بێدەنگی ئەنجومەنی ئەوروپا، CPT و ڕێکخراو و هێزە نێونەتەوەییەکان هێز دەگرێت و بەردەوامە لە سیستمی گۆشەگیری و کردەوە ناڕەواکانی لە ئیمرالیەوە گواستووتەوە بۆ هەموو زیندانەکان و کۆمەڵگا.

ڕێبەر ئاپۆ تاکە نوێنەر و پێشەنگی تێکۆشانی دێموکراتیک و ئازادی گەلی کوردە. بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمرالی ئەو پارادایمەی کە پەرەی سەندووە، ئایدیۆلۆژی ئازادی ژن وا لە سەرانسەری جیهاندا بڵاو دەبێتەوە و دەبێتە گەردوونی. ئەمڕۆ ژنان و گەلان لە سەرانسەری جیهان بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەدوای مافەکانی خۆیاندا دەگەڕێن. تێکۆشان بۆ ئازادی گەلی کورد ئەمڕۆ ئیتر لە گۆڕەپانە جیهانییەکان دەنگ دەداتەوە. لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سیستەمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک لەسەر فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دامەزراوە کە نەک تەنها کورد بەڵکو هەموو پێکهاتەکان، نەتەوە و ئایینییەکانی تری هەرێمەکە بە ئازادانە تێدا بەشداری دەکەن.

ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەری کێشەی کورد و دیموکراتیزەکردنی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆتایی هاتنی شەڕ دەبێت ئازاد بکرێت. ئەو هاوڕێیانەی لەم باوەڕەدان، لە زیاتر لە ١٠٠ ناوەند لە سەرانسەری جیهاندا هەڵمەتێکیان دەست پێکرد. سیاسەتمەداران، پارێزەران، ڕۆژنامەنووسان، ئەکادیمیست و سەندیکاکانی بەناوبانگی جیهانی چالاکانە بەشدارییان لە هەڵمەتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆدا کرد.

'دەبێت دەستبەجێ شاندێک بچێتە ئیمرالی'

وەک کەجەدەکە-ئە، دۆستان و گەلی کورد، داوا لە سی پی تی و ئەنجومەنی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین دەستبەجێ بکەونە هەوڵدان و کۆتایی بە سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمرالی بهێنن و دەستبەجێ شاندێک بنێرن بۆ ئیمرالی. لە پێناو کۆتایی هێنان بە پیلانی نێودەوڵەتی و شکاندنی گۆشەگیری و بەدەستهێنانی ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ، لە نێوان ١ تا ١٦ی ئەم مانگە سەفەربەری ڕادەگەیەنین. ئەو چالاکییانەی کە لە وڵاتانی ئەوروپا لە نێوان ١-١٦ی ئەم مانگەدا بەڕێوەدەچن، لەگەڵ ڕێپێوانی ناوەندی ئەوروپا لە ١٦ی ئەم مانگە لە شاری کۆڵن یەکدەگرێتەوە و بەملیۆنان کەس بە دروشمی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' کۆدەبنەوە و دەگاتە لوتکە.

بەم بۆنەوە داوا لە ڕای گشتی جیهان، سەرجەم دامەزراوەکان، سەندیکاکان، لایەنەکان، چالاکوانان، هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە پشتیوانی دیموکراسی و مافی مرۆڤن، چالاکانە بەشداری ڕێپێوانی ناوەندی شاری کۆڵن بن و بە وتنی، 'کۆتایی بە گۆشەگیری و ئەشکەنجە و بێ یاسایی ٢٦ ساڵە بێنن" بەشداری چالاکییەکان بکەن.