پارتیزان؛ پێناسەی دڵسۆزیی و ڕاستگۆیی

پارتیزان تایلان کە لەگەڵ هێرش ئاڤەنتی هاوڕێیدا لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لەکاتی ئەرکەکانیاندا شەهید بوون، هەموو کاتێک بە تایبەتمەندییە دڵسۆزی و ڕاستگۆییەکانیەوە یادی بەزیندوویی دەمێنێتەوە.

ئیدریس بۆزکورت (پارتیزان تایلان) لە ساڵی ١٩٩٦دا لە ناوچەی توتاکی ئاگرێ لە نێو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا لە دایک بووە و زۆری کاتەکانی ژیانی منداڵی لە گونددا بەسەربردووە. هەر بۆیە لەگەڵ گەورەبوونیدا زۆر باشتر کولتووری کوردی دەناسێت و کەسایەتی بە گوێرەی کلتووری دێرینی هەزار ساڵە شێوەگیر دەبێت. لە تەمەنی گەنجێتییدا بۆ یارمەتیدانی بنەماڵەکەی دەچێتە گەورەشارەکانی تورکیا. دەرچوونی لە ژیانی گوند غەمباری کردبوو. بەڵام بەڵێنی ئەوەی بەخۆی دابوو هیچ کاتێک دەستبەرداری کولتووری گوندیانەی خۆی نەبێت و پارێزگاری لێبکات. ئیدریس کە لە ئەستەنبوڵ دەستی بەکارکردن کردبوو، لەگەڵ ئەوەدا هەر لە تەمەنی گەنجیدا بە ڕژاندی ئارەقی نێوچاوانانییەوە لە ماناداری ڕەنج و ماف تێگەیشتبوو.

دوای ئەوەی لە ئەستەنبوڵ گەنجانی وڵاتپارێز دەناسێت، بە تایبەت لەگەڵ هێرشەکانی دووژمن بۆسەر شەنگال و ڕۆژئاوا ڕق و توڕەییەکانی لەدژی دووژمن زیاتر دەبێت. هەربۆیە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە دەیەوێت بەشداری نێو ڕیزەکانی تێكۆشان ببێت، بەڵام پێش ئەوەی بگات بەم خەونەی لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە دەستگیردەکرێت. بۆیەش بۆ تۆڵەکردنەوە لە دووژمن لە دوای دەرچوونی لە زینداندا بەشێوەیەکی چالاک بەشداری کاروبارەکانی گەنجان بوو و بە هەوڵدانیەکانەوە وادەکات کە چەندین گەنجی دیکە بەشداری ناو هێڵەکانی شۆڕش ببێت.

دوای ئەوەی لەساڵی ٢٠١٨دا تایلان ئاراراتی پورزای کە کاریگەرییەکی زۆری لەسەری هەبوو، شەهید بوو، توڕەیەکانی بەرامبەر بە دووژمن زیاتر دەبێت و بڕیار دەدات بۆ تۆڵەکردنەوە بەشداری نێو ڕیزەکانی گەریلا ببێت. بەڵام جارێکی دیکە لەلایەن دووژمنەوە دەستگیر کرایەوە. لەگەڵ هەموو ئەشکەنجەدانێکی سەختدا دەستبەرداری بڕیارەکەی نابێت و دوای ئازادبوونی لە ساڵی ٢٠١٩دا لە ساڵوەگەڕی شەهید بوونی تایلان ئاراراتی کوڕەپوریدا ڕوودەکاتە چیا ئازادەکانی کوردستان و ئەمجارە بە سەرکەوتوویی خۆی دەگەیەنێت بە کامپەکانی گەریلا.

لە ژیانی گەریلایەتییدا ناسناوی پارتیزان بۆخۆی هەڵبژارد، کە ناوی پورزا شەهیدەکەیەتی. لە دوای وەرگرتنی پەروەردەی سەرتایی ئاوێتەی ژیانی گەریلایەتی دەبێت بۆ بەجێگەیاندنی خەونی تۆڵەکردنەوە لە دووژمن بەشێوەیەکی چالاک ئەرکەکانی جێبەجێ دەکرد. پارتیزان تایلان کە ژیانی هاوڕێیەتی گەریلا کاریگەرییەکی زۆری لەسەر دروستکردبوو، هەموو کاتێک لە هەوڵی ئەوەدابوو لە نێو هاوڕێکانیدا ببێت بە هاوڕێیەکی باش و لە بارەیەوە باسی لەوەکردبوو: "هاڕێیەتی هەستێکی گەورە و مانادارە، مرۆڤ ناتوانێت بە وشەکان دەریبڕێت. پێناسەی هاوڕێیەتی قورسە. تەنها لە کردەوە و ڕەفتاردا دەتوانیت دەریبڕێت." هەڤاڵ پارتیزان بە تایبەتمەندی سروشتی، خاکەڕایی، ڕووخۆشییەکانیەوە هەموو کاتێک هێز و مۆراڵی دەدا بە هاوڕێکانی. هەربۆیە لەناو هاڕێکانیدا کەسێکی خۆشەویست بوو.

هەڤاڵ پارتیزان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر بە بیرکەکانی ڕێبەر ئاپۆ ئاشنا دەبوو و بەشداری نێو ژیانی ئازادی دەکرد. هەموو ئەو ئەرکانەی پێیراسپێردرابوون بە سەرکەوتوویەوە بەجێیدەگەیاند. هەڤاڵ پارتیزان لە ئامادەکردنی تونێلەکانی شەردا کاری زۆریکرد. لەگەڵ تیمە گەڕۆکەکانی گەریلادا لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان لە بەرخۆدانی گەریلادا جێگەی خۆی گرت.

لەوکاتەی بەشداری نێو تیمە گەڕۆکەکانی گەریلا دەبوو، هەموو کاتێک لە لێگەڕینی ئەوەدابوو بە چ تەکنیکێک زۆرترین گورز لە هێزەکانی دووژمن بدات. ئەم لێگەڕین و وردبوونەوەی خۆی لەگەڵ هاوڕێکانیدا هاوبەشی پێدەکردو لە قۆناغەکانی شەڕدا خاوەندارییەکی چالاکی دەنواند. هەڤاڵ پارتیزان بۆ ئەوەی خەونی تۆڵەکردنەوەی خۆی بگەیەنێت بە ئامانج، هەموو کاتێک پێشنیاری چالاکی فیدایی دەکرد و خەباتی لەسەر ئەم بنەمایە دادەڕێژایەوە. هەڤاڵ پارتیزان بە هەڵوێستە فیدایانەکانی و کەسێتی دروستییەوە بەشداری چەندین چالاکی کاریگەری گەریلایی دەبێت. گەریلا پارتیزان لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢دا لەگەڵ هێرش ئاڤەنتی هاوڕێیدا لەو کاتەی لەسەر ئەرکەکەی خۆی بوو، لە ئەنجامی هێرشی دووژمندا شەهید بوو. هەڤاڵ پارتیزان کە تا دوا هەناسەی خۆی لە دژی دووژمن تێکۆشا، هەموو کاتێک بە تایبەتمەندییە ڕاستگۆیی، لەخۆبوردەیی، سروشتی و ڕووخوشییەکانیەوە یادی بە زیندوویی رادەگیرێت.