فەرەنسا ئامادەکاری دەکات بۆ دانپیانان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا
سەرۆککۆماری فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن ڕایگەیاند کە لە مانگی حوزەیراندا دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێت. ئیسرائیل ناڕەزایەتی نیشاندا و ڕایگەیاند ئەم هەڵوێستە "وەک خەڵاتێکە بۆ تیرۆریزم".
سەرۆککۆماری فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن ڕایگەیاند کە لە مانگی حوزەیراندا دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێت. ئیسرائیل ناڕەزایەتی نیشاندا و ڕایگەیاند ئەم هەڵوێستە "وەک خەڵاتێکە بۆ تیرۆریزم".
سەرۆککۆماری فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن پێش ئەو کۆنفرانسەی کە بڕیارە لە نیویۆرک لەگەڵ سعودیە بەڕێوە بچێت، ڕایگەیاند، فەرەنسا لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەنێت. ماکرۆن ئاماژەی بەوەدا کە ئەم هەنگاوە دەبێتە مایەی دانپێدانانی ئیسرائیل لەلایەن هەندێک دەوڵەتەوە.
سەرۆککۆماری فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن ئیمانوێل ماکرۆن، ڕۆژی سێشەممە کاتێک لە میسڕ گەڕایەوە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (France 5)، ڕایگەیاند لە مانگەکانی داهاتوودا هەنگاودەنێن بۆ دانپایانان بە دەوڵەتی فەڵەستین. ماکرۆن گوتی، دەیانەوێت لەو کۆنفرانسەی لە مانگی حوزەیران لەگەڵ سعودیە ئەنجامی دەدەن، پرۆسەیەک دەست پێ بکەن کە هەردوولا یەکدی قبووڵ بکەن. لە کۆنفرانسەکەدا هەڵوەستە دەکرێت لەسەر چارەسەری دوو دەوڵەتی.
ماکرۆن جەختی کردەوە، ئەم دانپیانانە دەبێت بەشێک لە 'دینامیکی بەکۆمەڵ و دادپەروەرانە" کە نەوەک هەر پشتیوانییە بۆ فەڵەستین، هاوکات ڕێگە بۆ دانپیانان بە ئیسرائیلدا خۆشدەکات.
ماکرۆن ڕایگەیاند ئەم هەنگاوە هەڵوێستێکی ڕوونە بەرامبەر ئەوانەی نکۆڵی لە هەبوونی ئیسرائیل دەکەن، هاوشێوەی ئێران.
بەڵام ئیسرائیل ناڕەزایەتی بەرامبەر ئەم ئەگەرە پیشاندا. وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، گیدۆن سار ڕایگەیاند دانپیانان بە فەڵەستین لەلایەن فەرەنساوە "خەڵاتێکە بۆ تیرۆر" و "پشتگیرییە لە حەماس".
سار جەختی کردەوە، هەنگاوێکی لەو جۆرە، ئاشتی و ئاسایش و ئارامی لەگەڵ خۆیدا ناهێنێت.