بە دیمەن

هەفتەی٦٦٠ی ئێشکگری ئازادی: لە ستراسبۆرگ هاواری ئازادییمان بکەین

چالاکی ئێشکگری ئازادی لە هەفتەی ٦٦٠هەمینیدا، بانگەوازی بۆ گردبوونەوەی ١٥ی شوباتی ستراسبۆرگ بانگەوازی کرد و گوتییان: "ئازادی ڕێبەرمان ئازادی کوردستانە.

ئێشکگری ئازادی

ئێشکگری ئازادی لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢دا لە لایەن دەستپێشخەری ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا دەستپێکراوە. بۆ هەفتەی ٦٦٠ی چالاکییەکە گرووپێک دەروییان وەرگرت.

چالاکی ئێشکگری لە هەفتەی ٦٦٠ی خۆییدا لە لایەن گرووپێک لە کوردستانیانی گەڕەکی ڤیلیرس لی بیلی پاریس دەورییان وەرگرت. گرووپەکە کە لەسەر ناوی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک دەرویان وەرگرت پێکهاتوون لە؛ دەمهات ئەرسەلان، موستەفا فوقران ئاچکیل و ئیسماعیل جۆشکون کنجال.

لەسەر ناوی گرووپەکە، ئیسماعیل جۆشکون کنجال قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا گەلی کورد بە چالاکی و بەرخۆدانی ئامانجەکانی پیلانگێڕی ٢٦ ساڵەی بەتاڵ کردووەتەوە و وتی: "ئازادی گەلی کورد وابەستەی ئازادی ڕیبەرێتییە. چالاکییەکەنمان بەردەوام دەبێت تا مسۆگەرکردنی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و ڕاوەستاندنی هێرشە داگیرکارییەکانی دەڵەتی تورک."

لە قسەکانییدا کجنال بانگەوازی لە گەلی کودستان کرد، لە ١٥ی شوباتدا لە ستراسبۆرگ هەموو پێکەوە بە بەهێزییەوە هاواری ئازادی خۆییان بکەن و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەن.