لە لینز بە جۆشێکی مەزنەوە نەورۆز و ٤ی نیسان پیرۆز کرا
نەورۆز لە شاری لینزی نەمسا بە جۆشێکی مەزنەوە پیرۆز کرا، لە پیرۆزکردنەکەدا ٤ی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز کرا و جەخت کرایەوە لەسەر ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.
نەورۆز لە شاری لینزی نەمسا بە جۆشێکی مەزنەوە پیرۆز کرا، لە پیرۆزکردنەکەدا ٤ی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز کرا و جەخت کرایەوە لەسەر ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.
لە شاری لینزی نەمسا جەژنی نەورۆز ئازادی گەلانی بندەست و ٤ی نیسان ڕۆژی ژیانەوەی گەلی کورد پیرۆز کرا. چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ تەواوی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێکرد، ٧٦هەمین ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆش پیرۆز کرا.
لە پیرۆز کردنەکەدا جێگری سەرۆکی شارەوانی لینز، تینا بلوچل بەشداری ئاهەنگی نەورۆز بوو، نەورۆزی لە هەمووکەسێک پیرۆز کرد و ئاماژەی بەوەدا لە نەمسا زیاتر لە ١٥٠ کەلتووری جیاواز پێکەوە دەژین، بوونی کوردانیش لە هەرێمەکە جێگەی دڵخۆشییە. بە ناوی شارەوانی لینزەوە دیتمار پارمەر نەورۆزی لە گەلی کورد پیرۆز کرد.
هاوسەرۆکانی کۆمەڵگەی ئازاد ئەحمەد زیرەک و دیلەک کاراهان چوونە سەر سەکۆ و سڵاویان لە گەل کرد. هاوسەرۆکان گوتیان: "ئەمساڵ بە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ نەورۆز واتادارتر بوو، بۆ گەلی کوردیش بوو بە مۆڕاڵێکی بە هێز." هاوسەرۆکان ئاماژەیان بەوەدا دەبێت دەستبەجێ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت.
لە ئاهەنگەکەدا دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە. هونەرمەندان ڕۆتیندا، ئاگری ژیان، سیمار، ئازاد بەدران، کۆما دەم، کۆما ڕۆژئاوا و ئیبراهیم ئاگدات هونەرەکەی خۆیان پێشکەش کرد.