بە دیمەن

٤ی نیسان لە ڕیس ئۆرانجیس پیرۆز کرا

بە بۆنەی ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە گۆڕەپانی ڕیس ئۆرانجیسی باشووری پاریس مەراسیمی پیرۆزبایی ئەنجام درا.

پیرۆزکردنی ٤ی نیسان

لە گۆڕەپانی پیرۆزباییەکەدا وێنە پۆستەری گەورەی ڕێبەر ئاپۆ و ئاڵای پەکەکە هەڵواسرابوون. هەرەوەها گەلی بەشداربوو بە بەردەوامی درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی"یان دەگوتەوە.

پیرۆزبایەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان لە گیانبەخشی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی دەستیپێکرد. لە مەراسیمەکە کە لەلایەن ئەنجومەنی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە ناوچەی ڕیس ئۆرانجیس بە هاوکاری لەگەڵ ئەنجومەنی ژنانی چیچەک بوتان ڕێکخرابوو، سەبارەت بە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ وتار پێشکەشکرا.

لە پیرۆز کردنەکەدا گونەش ئاردیچ بە نوێنەرایەتی بزووتنەوەی ژنانی کوردی فەرەنسا، جەختی لە سەر گرنگی ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ بۆ مرۆڤایەتی کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە خاڵێکی وەرچەرخانە بۆ بزووتنەوە چەپ و سۆسیالیستییەکان

 گونەش ئاردچ ڕایگەیاند کە تێزەکانی ڕێبەر ئاپو سەبارەت بە شارستانیەتی دیموکراتیک ژیانێکی نوێی بە مرۆڤایەتی بەخشیوە و گەڕان و گۆڕانکاریەکی نوێی شۆڕشگێڕییان خوڵقاندووە.

هەروەها فەسیح ڤارتو بە ناوی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردەوە قسەی کرد و وتی: "لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپو وەرچەرخانێکە لە مێژووی ڕزگاری و ئازادی گەلەکەمان. ڕێبەر ئاپۆ ناوەندی هێزی ئایدیۆلۆژی بنیاتنا و تۆوی یەکێتی دیموکراتیکی نەتەوەیی چاند و سیستەمێکی جێگرەوەی ئازادی پێشکەش کردووە."

لە مەراسیمەکەدا کە ژنان و منداڵان بەشدار بوون، بە گۆرانی و سەمای هەرێمی و وتنەوەی درووشمەکان بەردوامی هەبوو.