ئەمریکا شاندی حکومەتی دیمەشقی لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەتکردەوە

ئەمریکا هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە حکومەتی دیمەشق ئاشکرا کرد و لە ڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە ڕوونی ڕایگەیاند کە حکومەتی دیمەشق ڕەتدەکاتەوە.

ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان نووسراوێکی رادەستی شاندی سووریا کرد.

لە نووسراوەکەدا ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە پێگەی یاسایی و هەڵوێستی شاندی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەتدەکاتەوە.

بەگوێرەی نووسراوەکە، نابێت شاندی سووریا وەک نوێنەرایەتی هەمیشەیی دەوڵەتێک لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا دانی پێدا بنرێت.

هەروەها ئەمریکا لە نووسراوەکەیدا ڕایگەیاندووە کە ڤیزای ئەندامانی شاندی سووریا بەناوی جی ١ هەڵدەوەشێنێتەوە کە وەک دیپلۆماتکار ناسراون و لەبری ئەوە ڤیزای جی ٣ بە ئەندامانی شاندی سووریا بدرێت.

ڤیزای جی ٣ بەو هاوڵاتییە بیانییانە دەدرێت کە ئامادەن ببنە کەسێکی نێونەتەوەیی، بەڵام حکومەتەکانیان لەلایەن ئەمریکاوە رەسمیەتی نییە.

جێ ئاماژەیە شاندەکەی سووریا حکومەتەکەیان ئاگاداری کردووتەوە کە دۆخی یاساییان گۆڕاوە و ئەرکەکانیان لەلایەن ئەمریکاوە رەتکراوەتەوە. هەروەها شاندەکە ڕایگەیاندووە کە ڕەنگە حکومەتەکانی دیکەش هاوشێوەی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان هەمان هەڵوێست وەرگرن.