لە ئەسینا کتێبی "سۆسیۆلۆژیای ئازادی"ـی ڕێبەر ئاپۆ ناسێندرا
لە ئەسینای پایتەختی یۆنان کتێبی "سۆسیۆلۆژیای ئازادی"ـی ڕێبەر ئاپۆ ناسێندرا.
لە ئەسینای پایتەختی یۆنان کتێبی "سۆسیۆلۆژیای ئازادی"ـی ڕێبەر ئاپۆ ناسێندرا.
ناساندنی فیکر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ بە گەلانی جیهان بەردەوامە. کتێبی "سۆسیۆلۆژیای ئازادی"ـی ڕێبەر ئاپۆ کە وەرگێڕدراوە بۆ زمانی یۆنانی، لە ئەسینا گەیشتە بەردەستی خوێنەران.
ناساندنەکە لە کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ئەسینا بەڕێوەچوو. وەرگێڕی کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ، ڕایمار هایدەر، خاوەنی چاپخانەی ستاسی، سپیرۆس کۆروکلیس، لێکۆڵەری زانکۆی پیلۆپۆنیسۆ، کاتیا زاگۆریتۆ بەشداربوون، هەروەها پرۆفیسۆر جۆن هالۆوای لە زانکۆی پویبلای مەکسیک، لەڕێگەی ئەنتەرنێتەوە بەشداربوو.
هەروەها چەندین نووسەر و ڕۆشنبیر ئامادەبوون.
کۆمەڵناس و فەیلەسووفی ئیرلەندی جۆن هالۆوای پێشەکی کتێبەکەی نووسیووە کە ٤٥١ لاپەڕەیە. کتێبی "سۆسیۆلۆژیای ئازادی" لەلایەن باسیلیس مانۆلاس وەرگێڕدراوە بۆ یۆنانی و بە هاوکاری چاپخانەی مەیمان و چاپخانەی ستاسی بڵاوکراوەتەوە.