لە سویسرا ئاهەنگەکانی ٤ ی نیسان بەردەوامە
لە چەند شارێکی سویسرا بەبۆنەی ٧٦ هەمین ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ ئاهەنگ ئەنجامدرا، لە ئاهەنگەکاندا دووپاتکرایەوە، دەبێت بەگوێرەی بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ مامەڵە بکرێت.
لە چەند شارێکی سویسرا بەبۆنەی ٧٦ هەمین ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ ئاهەنگ ئەنجامدرا، لە ئاهەنگەکاندا دووپاتکرایەوە، دەبێت بەگوێرەی بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ مامەڵە بکرێت.
لوزەرن
لە لوزەرن بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی ژنانی ئارین میرکان لە بینای ئەنجوومەنی گەلی کورد ئاهەنگێک ئەنجامدرا و ژمارەیەکی بەرچاوی کوردستانیان بەشداربوون.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، لەسەر ناوی ئەنجوومەنی ژنان فاتمە تۆرە قسەی کرد و ٤ ی نیسانی پیرۆز کرد، گوتی: "٤ ی نیسان تەنها ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ نییە، ڕۆژبوونی هەموو گەلانی کوردستانە".
هاوسەرۆکی ناوەندنی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی لوزەرن، ئەرجان گونەش ڕایگەیاند ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ ڕۆژبوونی گەنجان و ژنان و مرۆڤایەتییە، گوتی: "ئەم ڕۆژە دەکەینە دیاری بۆ هەموو مرۆڤایەتی و گەریلا قارەمانەکان و شەهیدانمان".
ئەندامی ئەنجوومەنی لوزەرن عەلادین زورگورلو گوتی: "بە پرۆسەیەکی گرنگدا تێدەپەڕین. دەبێت بەگوێرەی بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ مامەڵە بکەین".
پاشان سینڤزیۆنێک دەربارەی ڕێبەر ئاپۆ نیشاندرا.
بێل
لە شاری بێل لەدەوری داری ڕێبەرێتی کە لە ساڵی ٢٠١٦ چێنرابوو، ئاهەنگێک ئەنجامدرا. ئاهەنگەکە بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی ژنانی ئارین میرکان بەڕێوەچوو.
سۆلۆزەرن
لە سۆلۆزەرن بە پێشەنگایەتی کۆمۆنەی ژنانی پنار ئاهەنگێک ئەنجامدرا.
ڕاپەرسویل
کۆمۆنەی گەلی شەهید چیاگەر لە ڕاپەرسویل ئاهەنگێکی ڕێکخست.
هەروەها لە بێلیزۆنا و چور و ئاراو ئاهەنگ سازدرا.