بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک
لە شاری دارمشتادی ئەڵمانیا دەربارەی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی رێبەر ئاپۆ، کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، پارێزەری ڕێبەر ئاپۆ عومەر گونەش قسەی کرد.
عومەر گونەش: دەبێت تورکیا پرۆسەی دیموکراتیکبوون دەست پێ بکات
عومەر گونەش ڕایگەیاند تورکیا بە ناچاری گەیشتووەتە سەر ئەم ڕێگەیە، لەلایەک سیاسەتی قڕکردن و لەلایەکی تر پرۆسەی دیموکراتیکبوون بەڕێوەدەبات، گوتی: "بەڕێز ئۆجالان لە دیدارەکەدا گوتی: 'لە ساڵی ١٩٩٣ ـەوە دەڵێم، ئەگەر ئەم دەوڵەتە پرسی کورد بە ڕێگەی دیموکراتیک چارەسەر نەکات، نەوەک تووشی پارچەبوون دێت، بەڵکو ناتوانێت لە ئەنادۆڵ بمێنێتەوە". هەروەها دەبێت پەروەردەی کوردی بکرێتە ڕۆژەڤ، هەموو جێیەک بکرێتە ناوەندی فێربوونی زمانی کوردی".
زیا پیر: دەبێت بە سیاسەتی مەدەنی هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە ڕێکبخەین
سیاسەتمەدار زیا پیر ڕایگەیاند دەبێت بەباشی لە بانگەوازی رێبەر ئاپۆ تێ بگەین، ئێستە لە چەک زیاتر بە ئامرازی مەدەنی تێکۆشان دەکرێت، گوتی: "بۆیە تێکۆشانی کوردان گۆڕا، تێکۆشانی چەکداری گۆڕا بۆ سیاسەت. دەبێت بە سیاسەتی مەدەنی هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە ڕێکبخەین. نابێت ڕێگەبدەین تێکۆشانی بەڕێز ئۆجالان بەزایە بچێت و دەبێت خاوەنداری لێ بکەین".
نوران ئیمیر: بەهێزکردنی دەستی بەڕێز ئۆجالان بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە
سیاسەتمەدار نوران ئیمیر ڕایگەیاند ئەو ئیرادەیەی ڕێبەر ئاپۆ دەیخاتەڕوو تەنها فیکر و بانگەوازێک نییە، بەڵکو نوێنەرایەتی هێزێکی سیاسی دەکات، گوتی: "دەبێت خاوەنداری لەم ئیرادەیە بکەین کە دەتوانێت دەرگای ئاشتی بکاتەوە، دەبێت دەنگی بەڕێز ئۆجالان بگەیەنینە هەموو جێیەک و دەستی بەهێز بکەین. ئەگەر دەمانەوێت ڕێگەی ئاشتی و دادپەروەری و ئازادی پێش بکەوێت، دەبێت گوێ لەم ئیرادەیە بگرین و پشتگیری لێ بکەین، ئەمە ئەركێکی مێژووییە".