بە دیمەن

ئاهەنگەکانی ٤ی نیسان لە ئەورووپا بەردەوامە_نوێکرایەوە

لە ئاهەنگ و گردبوونەوەکانی ٤ی نیساندا لە ئەورووپا پەیامی "بانگەوازی بونیادانانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ بە بنەما دەگرین" درا.

پیرۆزکردنی ٧٦ـەمین ساڵڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ بە ئەنجامدانی چالاکی جۆرارو جۆر لە شارەکانی ئەورووپا بەردەوامە.

هانۆڤەر

لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی ژنان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ گردبوونەوەیەکی بەرفراوان ئەنجام درا.

لە گردبوونەوەکەدا درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و " ژن، ژیان، ئازادی" گوترانەوە و  لە گردبوونەوەکەدا گوترا: "بەرخۆدان و تێکۆشانمان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ڕۆژ بە ڕۆژ  بەرفراوانتر دەبێت."

تۆرۆنتۆ

بە هەمان شێوە لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا بە ئاهەنگێکی جەماوەری ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆزکرا.

گەنجان لەبەردەم ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد کۆبوونەوە، پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، بە یاری ئاگرین و درووشم ئاهەنگەکەیان بەجۆشتر کرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کرا بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ لەلایەن گەلی کورد و جیهانەوە پێشوازی گەرمی لێ کرا، گوترا: "ڕێبەر ئاپۆ لەکاتی لەدایکبوونییەوە تا ئێستە بۆ ئازادی گەلەکەمان و تەواوی گەلان تێکۆشاوە. فیکر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلەکەمان و تەواوی گەلان بووەتە ڕووناکی. ئەو پەیامەی ڕێبەر ئاپۆ بۆی ناردین، بانگەوازە بۆ ئافراندنی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک. پێکەوە بناغەی دادپەروەری و ئازادی بنیات دەنێین، تا بەدیهێنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد، لەتەنیشتی ڕێبەر ئاپۆ دەبین".

ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.

ڕانس

کۆمۆنەی ژنانی خۆبوون لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی ئارین میرکان لە شاری ڕانسی فەرەنسا، ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆی پیرۆز کرد.

پێش ئاهەنگەکە چالاکییەک بۆ منداڵان ئەنجامدرا.

لە پەیامی ٤ ی نیسانی کۆمۆنەی ژنانی خۆبوون ڕاگەیاندرا ٤ ی نیسان ڕۆژبوونی ژنی ئازاد و کوردی ئازاد و مرۆڤی ئازادە، گوترا: "ئەمڕۆ تەنها ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ نییە، بەڵکو ڕۆژبوونی نوێی گەلی کوردە. ئەو فەلسەفەیەی کە ڕێبەر ئاپۆ بە تایبەتی بۆ ژنان پەرەی پێدا و لە سایەی ئەو فەلسەفەیە دەستمان کرد بە تێگەیشتن لە خۆمان.  هەر بۆیە ئێمە ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ بە ڕۆژبوونی خۆمان دەزانین، بۆیە ئەم ڕۆژە لە ڕێبەر ئاپۆ و ژنانی شۆڕشگێڕ و هەموو گەلی کورد، پیرۆز دەکەین".

ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ تا کاتێکی درەنگ بەردەوام بوو.

مانهایم

زۆرکەس بەشداربوون لەو ئاهەنگەی لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا لە دەکتەم ئەنجامدرا.

هۆڵەکە بە پۆستەری ڕێبەر ئاپۆ ڕازێنرایەوە. ئاهەنگەکە بە مۆسیقا دەستی پێ کرد. لە بەرنامەکەدا باس لە فیکر و تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ کرا، شیعر دەربارەی ئازادی و بەرخۆدان خوێنرایەوە.

لە ئاهەنگەکەدا بێ وەستان درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ڕۆژبوونت پیرۆز ئەی سەرۆک" بەرزکرایەوە. ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.