ئۆزگور ئۆزەل وەک سەرۆکی گشتی جەهەپە هەڵبژێردرایەوە
لە ٢١ هەمین کۆنگرەی نائاسایی جەهەپەدا، ئۆزگور ئۆزەل وەک سەرۆکی گشتی جەهەپە هەڵبژێردرایەوە.
لە ٢١ هەمین کۆنگرەی نائاسایی جەهەپەدا، ئۆزگور ئۆزەل وەک سەرۆکی گشتی جەهەپە هەڵبژێردرایەوە.
جەهەپە ٢١ هەمین کۆنگرەی نائاسایی لە ناوەندی کەلتووری نازم حیکمەت لە ئەنقەرە ئەنجامدا. تێیدا دووبارە ئۆزگور ئۆزەل وەک سەرۆکی گشتی هەڵبژێردرایەوە. پێش دەنگدانەکە بەرهان شیشمەک لە کاندیدبوون کشایەوە.
پاش ئەوەی دەنگی دا، ئۆزەل گوتی: "بە ڕۆژێکی مێژووییدا تێدەپەڕین، ناهەقی زۆر بەرامبەر پارتەکەمان کراوە. گەل ئەمە دەبینێت. ئەمە هاوکات دەستپێکی کەمپەینی هەڵبژاردنی جەهەپەیە. ئەمە دوایین جووڵەی دەسەڵاتە".
بەگوێرەی ئەنجامەکان، لە کۆی هەزار و ٣٢٣ نوێنەر، هەزار و ٢٧٦ کەس دەنگیان داوە، لەنێویاندا هەزار و ١٧١ دەنگی هەبوو. ئۆزگور ئۆزەل هەزار و ١٧١ دەنگی بەدەستهێنا و دووبارە بوو بە سەرۆکی گشتی جەهەپە.
بڕیار وایە، دوای کۆنگرەکە، جەهەپە گردبوونەوەیەک ئەنجام بدات.