بە دیمەن

ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە فرانکفۆرت پیرۆزکرا

بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی ژنانی ئامارا و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) ٧٦ هەمین ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا پیرۆزکرا.

ئاهەنگەکە بە بەشدارییەکی بەرچاو لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی فرانکفۆرت بەڕێوەچوو.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، نوێنەری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) زەینەب ڕۆژهەڵات، ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆی پیرۆزکرد، ڕایگەیاند ٤ ی نیسان هاوکات ساڵیادی دامەزراندنی پەژاکە، گوتی؛ ئەم ڕۆژە واتادارە لای گەلی ڕۆژهەڵات بەجۆشێکی مەزنەوە پیرۆز دەکرێت.

پاشان درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ڕۆژبوونت پیرۆز ئەی سەرۆک" بەرزکرایەوە.

گرووپی فۆلکلۆری ژنانی گەنجی فرانکفۆرت چوونە سەر شانۆ و هەڵپەڕکێیان کرد، هەروەها سینڤزیۆنێک لەسەر ٧٦ هەمین ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیشاندرا.

ئاهەنگەکە بە بەرزکردنەوەی درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن ژیان ئازادی" کۆتایی هات.