دەم پارتی: ڕۆژنامەنووسانی شوێنکەوتەی حەقیقەت، نەمرن
کۆمیسیۆنی پرۆپاگەندە و بڵاوکردنەوەی دەم پارتی، بەبۆنەی ٦ ی نیسان، ڕۆژی ڕۆژنامەنووسانی کوژراو ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و گوتی: " ڕۆژنامەنووسانی شوێنکەوتەی حەقیقەت، نەمرن".
کۆمیسیۆنی پرۆپاگەندە و بڵاوکردنەوەی دەم پارتی، بەبۆنەی ٦ ی نیسان، ڕۆژی ڕۆژنامەنووسانی کوژراو ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و گوتی: " ڕۆژنامەنووسانی شوێنکەوتەی حەقیقەت، نەمرن".
کۆمیسیۆنی پرۆپاگەندە و بڵاوکردنەوەی دەم پارتی، بەبۆنەی ٦ ی نیسان، ڕۆژی ڕۆژنامەنووسانی کوژراو ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە دەکات، ڕۆژنامەنووسان مافی گەل بۆ بەدەستهێنانی زانیاری دەپارێزن، بۆیە ڕووبەڕووی توندوتیژی و فشاری دەسەڵات دەبنەوە، جەخت دەکاتەوە ئەو ڕۆژنامەنووسانەی ڕاستی دەردەخەن دەبنە ئامانجی سیستەم. دەم پارتی دەڵێت، ڕۆژنامەنووسانی شوێنکەوتەی حەقیقەت، نەمرن.
هەروەها دووپاتکراوەتەوە، بەتایبەت لە کوردستان، ماوەیەکی زۆرە هەوڵدەدرێت بە فشار و سانسۆر و گرتن و کوشتن، ڕۆژنامەنووسان بێدەنگ بکرێن، لە ٥ ساڵی دواییدا، ١٥ ڕۆژنامەنووس لە هێرشە سەربازییەکاندا کوژراون، ڕایگەیاند ئەم ڕۆژنامەنووسانە لەبەرئەوەی تاوانەکانی جەنگ و پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤیان بەدیکۆمێنت کردووە، کراونەتە ئامانج.
هەروەها جەخت دەکاتەوە، پاراستنی ڕاگەیاندنی ئازاد و مافی دەسکەوتنی زانیاری لەلایەن گەلەوە بەردەوام دەبێت، ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کوژراون یاد دەکاتەوە و بەڵێن دەدات بە درێژەدان بە تێکۆشانیان.