کوردستانیان لە شاری دۆسلدۆرفی ئەڵمانیا لەبەردەم (DGB Haus) کۆبوونەوە، بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی کوردی ئەڵمانیا (یەژەکە_ئە) بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانیان کرد.
تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و فیدراسیۆنی کۆمەڵگەی ئازادی میزۆپۆتامیا (فەد_مەد) و ڕێکخراوە کوردییەکان پشتگیری ڕێپێوانەکەیان کرد.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی کوردستان، لەسەر ناوی یەژەکە_ئە ئایدن کاپلان، ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆی لە گەلی کورد پیرۆز کرد، تیشکی خستەسەر بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ، وە ئاماژەکرا بە کەمتەرخەمی دەوڵەتی تورک لە هەنگاونان، گوتی: "بێ ئازادی ڕێبەرێتی، ئەم پرۆسەیە سەرناگرێت. ئێمە بۆ ئازادی ڕێبەرێتی ڕێپێوان دەکەین. خاوەنداری لە ئیرادەی خۆمان دەکەین و بۆ چارەسەری دیموکراتیک لە تورکیا لە شەقامەکان دەبین. بۆ مەزنکردنی هەڵمەتی ڕێبەرێتی دەبێت هەمووان خەبات بەهێزتر بکەن".
ئەندامی تەجەشە، ئەحمەد ئامەد، تیشکی خستەسەر ئەو پرۆسەیەی بە بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کرد، گوتی: "لە هەموو گۆڕەپانەکان بۆ بەهێزکردنی هەڵمەتی ڕێبەر ئاپۆ و بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی کاردەکەین".
هاوسەرۆکی فەد_مەد سەڤین سنجار ڕایگەیاند سوپاسی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین کە تێکۆشانی گەیاندە ئەم ئاستە، ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆی پیرۆزکرد.
پاشان کوردستانیان بە تیشرێتەوە کە وێنەی ڕێبەر ئاپۆی لەسەر بوو، ڕێپێوانیان کرد، پۆستەری ڕێبەر ئاپۆ و پانکارتیان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ هەڵگرت. بە درێژایی ڕێپێوانەکە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.