بە دیمەن

ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە ئەرمەنستان پیرۆزکرا

لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمەنستان ٧٦ هەمین ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ بە ئاهەنگێک پیرۆزکرا.

٤ ی نیسان

لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمەنستان بەبۆنەی ٤ ی نیسان، ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ، ئاهەنگێک ئەنجامدرا.

هاوسەرۆکی کۆمیتەی کوردستان سیلۆ دربۆیان و ئەندامی یەکێتیی ژنانی ئازاد ژنەکا قادر قسەیان کرد.

لە قسەکاندا دووپاتکرایەوە، ٤ ی نیسان تەنها ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ نییە، بەڵکو ڕۆژبوونی هەموو گەلی کوردە، گوترا: " ئێمە وەک گەلی کورد زۆر بەبەختین کە ڕێبەرێکی وامان هەیە. ڕێبەر ئاپۆ ژیانێکی نوێی بۆ بنیاتناین و ئیرادەی ئازادی پێبەخشیین و بە جیهانی ناساندین. هەر بۆیە ئەمڕۆ ڕۆژبوونی گەلێک پیرۆز دەکەین. ئەم ڕۆژە پیرۆزبێت لە هەموو گەلی کورد. تا بەدیهاتنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەرمان تێکۆشان دەکەین. دیسانەوە ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە گەلی کورد و مرۆڤایەتی پیرۆز دەکەین".

ئاهەنگەکە بەدرووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن ژیان ئازادی" و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.