دایکانی شەممە لە چارەنووسی تالات تورکئۆغڵۆیان پرسی

دایکانی شەممە لە چالاکی ئەم هەفتەیاندا لە چارەنووسی تالات تورکئۆغڵویان پرسی کە لەژێر چاودێرییدا بێسەروشوێن کرا و بۆ چارەنووسی بێسەروشوێن بووەکان، سەرنجییان خستەسەر بەرپرسیارێتی دەوڵەت.

دایکانی شەممە لە چالاکی ئەم هەفتەیاندا لە چارەنووسی تالات تورکئۆغڵویان پرسی کە لەژێر چاودێرییدا بێسەروشوێن کرا و بۆ چارەنووسی بێسەروشوێن بووەکان، سەرنجییان خستەسەر بەرپرسیارێتی دەوڵەت.

دایکانی شەممە بۆ ئەوەی چارەنووسی کەسوکارەکانیان کە لە کاتی چاودێرییدا بێسەروشوێنکران و تیرۆرکران بپرسن، هەموو هەفتەیەک لە گۆڕەپانی گەلەتەسەرای ئەستەنبوڵ کۆدەبنەوە. دایکان لە هەفتەی ١٠٤٥ی چالاکییەکەیاندا، لە چارەنووسی تالات تورکئۆغڵو کە لە ١ی نیسانی ١٩٩٦ لە دەستبەسەرکرا و پاشان بێسەروشوێنکرا، پرسی و داوایان کرد تاوانباران دادگای بکرێن. لە چالاکییەکەدا وێنەی ئەوکەسانەکە لە ژێرچاودێرییدا بیسەروشوێنکران هەڵگیرا. هاوسەرۆکی لقی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) گوڵسەران یۆلەری کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دا.

'بەهۆی تێپەڕینی کاتەوە دۆسێکان داخران'

گوڵسەران یۆلەری چیرۆکی تالات تورکئۆغڵو خوێندەوە و گوتی: " تورکئۆغڵو لە ١ی نیسانی ١٩٩٦ لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە لە ئەستەنبوڵەوە بەڕێکەوت، بەڵام دوای ئەوە هیچ هەواڵێکی لەبارەوە نەزانرا. پۆلیسیش دەڵێت 'دەستبەسەرنەکراوە و نازانین لە کوێییە' بۆیە لە چارەنووسی ناوبراو دەپرسین، کات تێپەڕیوە دۆسێەکە داخراوە."

'تێکۆشانمان بەردەوامە'

گوڵسەران گوڵسەران بانگەوازی لە سەرۆک کۆمار ئەردۆگان کرد و گوتی: "ئایا چی بەسەر کەسوکارە دەستبەسەر کراوەکانماندا هات؟' ٢٣ ساڵە ئێوەن و دەسەڵاتدارن."

پاشان خوشکی تالات تورکئۆغڵو، مونوبە تورکئۆغڵو مافە قسەکردنی وەرگرت و ئاماژەی بەوەدا بۆ دادگایکردنی بەپرسیاری ئەم کارانە درێژە بە تێکۆشان دەدەن.