چالاکی دایکان لە پێش هەواڵگری عێراق لە شەنگال بەردەوامە

دایکی شەڕڤانانی یەبەشە کە لە ئەنجامی بۆسەی سوپای عێراقدا بە برینداری بە دیلگیرابوون، بە خواستی بەردانی ڕۆڵەکانیان سێ ڕۆژە درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن لە پێش ناوەندی هەواڵگری عێراق لە شەنگال.

چالاکی دایکانی شەنگال

لە ١٨ی ئاداردا، لەوکاتەی شەڕڤانانی یەبەشە لە ئەرکی پاراستنی شارەکەدابوون، لە ناوەندی شەنگال کەوتنە بۆسەی سوپای عێراقەوە لە شەنگال. لەئەنجامدا ئاڵۆزی لە نێوان هەردوولادا درووستەبێت و پێنج لە ئەندامانی یەبەشە بە برینداری کەوتنە دەستی سوپای عێراق.

لە دژی دەستگیرکردنی شەڕڤانانی یەبەشە، چەندین چالاکی، بانگەوازی لایەن سیاسییەکان، کۆمەڵایەتی، ئاینی و سەرۆک هۆزەکانی شەنگال کرا، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو ئەندامە بریندارانەی یەبەشە بەرنەدراون.

بۆ زانینی چارەنووسی ڕۆڵەکانیان، دایکی شەڕڤانان لە پێش ناوەندی هەواڵگری عێراق لە شەنگال لە ڕۆژی سێهەمی چالاکییەکانیاندا لە چالاکی دانیشتن بەردەوامن. دایکان لە چالاکییەکەدا جەختییان لەوەکردەوە تا زانینی چارەنووسی ڕۆڵەکانیان لە چالاکی بەردەوام دەبن و داوای دادپەروەرییان کرد.