لە درانسی ٤ـی نیسان پیرۆز کرا
لە گەڕەکی درانسی پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە ئاهەنگێکی بەرفروان ٤ی نیسان پیرۆز کرا.
لە گەڕەکی درانسی پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە ئاهەنگێکی بەرفروان ٤ی نیسان پیرۆز کرا.
بە ئاهەنگێکی جەماوەری لە گەڕەکی درانسی پاریس بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی ژنانی زینێی درانسی و بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە کوردستانیان بە جلوبەرگی کولتووری کوردییەوە، ٤ی نیسان ساڵڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز کرا. ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان لە گیانی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی دەستی پێکرد.
دواتر لەسەر ناوی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەورووپا (تەژەکە-ئە) گۆنول کایا قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلی کورد ڕۆژی زیندووبوونەوەیە.
دواتر نمایشێکی هونەری پێشکەش بە منداڵان کرا. ئاهەنگەکە بە گۆرانی هونەرمەندانەوە بە گێڕانی هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.