لە فەرەنسا و ئەڵمانیا ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز کرا
بەچەندین چالاکی جیاواز ٤ی نیسان ٧٦ـەمین ساڵڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە دراگینیانی فەرەنسا، میونخ و ماینزی ئەڵمانیا پیرۆز کرا.
بەچەندین چالاکی جیاواز ٤ی نیسان ٧٦ـەمین ساڵڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە دراگینیانی فەرەنسا، میونخ و ماینزی ئەڵمانیا پیرۆز کرا.
لە چەندین شاری فەرەنسا و ئەڵمانیا بە جۆشەوە ٤ی نیسان، ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز کرا. لە پێرۆزکردنەکاندا خاوەنداری لە ٤ی نیسان کرا، هەروەها چەندین چالاکی کولتووری و ژینگەیی ئەنجام دران.
دراگینیان
ئاهەنگی ٤ی نیسان لە ناوەندی چاندنی کوردی دراگینیان بە بەشداری دەیان کەس ئەنجام درا. لە هۆڵی ئاهەنگەکەدا وێنەی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانی ڕێگەی ئازادی هەڵواسرابوون.
ئاهەنگەکەگە بە خولەکێک ڕێزلێنان دەستی پێکرد، پاشان سینەڤیزیۆنێک لەسەر تێکۆشانی گەلی کورد نمایش کرا. پاشان لەسەر گرنگی ٤ی نیسان قسەکرا و دەستنیشان کرا ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ دیارییەک بوو بۆ گەلانی بندەست.
ماینز
لە شاری ماینز بە چالاکییەکی ژینگەی کە دار چاندن بوو لە کامپی زانکۆی جۆهانز تۆتەنبێرگ، خاوەنداری لە پێرۆزکردنی ٤ی نیسان کرا.
لە چالاکییە ژینگەیەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر پێویسی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، هەرەوەها ئاماژە کرا بەوەی تەنها ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت ئایندەیەکی دیموکراتیک برەخسێنێت.
میونخ
ئاهەنگی پیرۆزکردنی ٤ی نیسان لە میونخ بە پێشەنگایەتی ناوەندی کوردی دیموکراتیک لە باریۆ ئەنجام درا.
لە ئاهەنگەکەدا لەسەر ناوی تەڤگەری ژنان و پاژک پەیام خوێندرایەوە و تێیدا ئاماژە بە گرنگی تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی کرا. دواتر لە ئاهەنگەکەدا سینەڤیزیۆنێک دەربارەی فەلسەفە و تێکۆشانی ڕیبەر ئاپۆ نمایش کرا.