هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ
لە ڕۆژانی١١-١٢ی نیسان لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا لەسەر بنەمای هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" کۆنفرانسێک ئەنجام دەدرێت. ئەم کۆنفرانسە بە بەشداربوونی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە کە پشتگیری هەڵمەتی نێونەتەوەیی "ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" ئەنجام دەدرێت کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی پێکردووە. کۆنفراسنەکە لە لایەن کۆنفیدراسیۆنی کاری ئیتاڵیا (CGIL)وە بە ڕێکخستنی سەندیکای زانیاری کوردستانی و کۆمیتەی هەڵمەتی نێونەتەوەیی ئەنجام دەدرێت.
لە ناو بەشداربوواندا جێگری سەرۆکی شارەوانی بۆلۆنیا ئێمیلی کلاچی بەشدار دەبێت، کە لەم دواییانەدا ڕەگەزنامەی فەخری بە ڕێبەر ئاپۆ بەخشی.
لە ١٦ وڵات زیاتر لە ٣٠٠ نوێنەر بەشداری کۆنفرانسەکە دەبن. هەروەها نوێنەری ئەو تەڤگەرە جیاوازانەی کە پشتگیریی هەڵمەتی نێونەتەوەییان کرد ئامادەدەبن. لە کۆنفرانسەکەدا ئەنجامی هەڵمەتەکە کە دوو ساڵە بە چالاکی بە هێز، کەمپین، کۆنفرانس و هەوڵی جیاواز بەردەوامە، تاوتوێ دەکرێت. ئەنجامەکە و ڕوانگەکانی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ی شوباتدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و کوردستان ئەنجام درا، تاوتوێ دەکرێت. کۆنفرانسەکە بە بەشداری سیاسەتەمدار، سەندیکاوان، پارێزەر، چالاکوان، نوێنەرانی تەڤگەری گەنجان و ژنان ئەنجام دەدرێت، لەسەر ڕێ و ڕێبازی بەردەوامی هەڵمەتەکە لە سەرەتادا تاوێ دەکرێت. شاندی بەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و دەم پارتی، دەربارەی پێشهاتەکانی هەرێمەکە بەشداری کۆنفرانسەکە دەبن. هەروەها کاریگەری بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر گۆڕانکاری هەرێمەکە هەڵدەسنگێنریت.
کۆنفرانسەکە لە ١١ی نیسان کاتژمێر ١٥:٠٠ بە میوزیک و پیرفۆرمانسێک لەسەر ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆوە دەست پێدەکات. لە دەستپێکی کۆنفرانسەکەدا ئەندامی سەندیکای یونت (UNITE) بەریتانیا، سیمۆن دابینز، پرۆفیسۆر کاریان وێستەرهایم و هاووتەبێژی هەڵمەتەکە زوبێدە زومروت باس لە پشتیوانییەکانی هەڵگرانی خەڵاتی نۆبڵ دەکات بۆ هەڵمەتەکە. ئێوارەی ڕۆژی دەستپێک لە ناوەندی کەلتووری ئارارات چالاکییەک بەڕێوەدەچێت.
لە پانێڵەکە کە یەکەم ڕۆژ بەڕێوەدەچێت، کاریگەرییەکانی هەڵمەتەکە تاوەکو ئێستا و پارانۆمای گشتی هەڵدەسەنگێدرێت. لەم بەشەدا زۆرینەی سەندیکاکان و نوێنەری لایەنە سیاسییەکان قسە دەکەن. سکرتێری گشتی پارتی کۆمۆنیستی ڕیفۆندازیۆن، ماوریزیۆ ئاسێربۆ و نوێنەرانی سەندیکا و سیاسی سکۆتلەندا، ئەرجەنتین و هەرێمی باسک قسە دەکەن.
لە پانێڵی یەکەمی ڕۆژی دووەم گرنگی تێکۆشانی یاسایی بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ هەڵدەسەنگێندرێت. نوسینگەیی یاسای سەدە و پارێزەرانی نێونەتەوەیی بەشداری لە دانیشتنەکەدا دەکەن، کە لەلایەن ئۆگمۆندور جۆناسسۆن و شەریف جەرەن ئویساڵ بەڕێوەدەچێت. لە پانێڵی دووەمدا لە هەمان ڕۆژدا بەڕێوەدەچێت، کاریگەرییەکانی ئاشتی و دیدگاکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ تاوتوێ دەکرێت.
کۆنفرانسەکە بە سیمینارێک کۆتایی دێت کە نوێنەران دەتوانن بۆچوون و پێشنیارەکانی خۆیان بخەنەڕوو. ئەندامی کەنەکە نیلوفەر کۆچ، میشێلا ئاریکال و سارا گلین سەرپەرشتی سیمینارەکە دەکەن. نوێنەری زۆرێک لە دامودەزگاکان و کۆمیتەکانی وەک ڕەت ژن، ژنۆلۆلۆژی، ئەکادیمیای مۆدێرنیتە دیموکراتیک، تەڤگەری گەنجان و ژنان مافی قسەکردنیان دەبێت. نوێنەرە جیاوازەکان کە پشتگیری هەڵمەتەکەیان کردووە بە شێوەی ئۆنلاین بەشداری دەکەن.
ئەنجام کۆنفرانسەکە بە چوار زمان (کورد، ئینگلیزی، ئیسپانی، ئیتاڵی) ئامادە دەکرێت و بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکرێتەوە.