ژمارە ٥١٩ـی گۆڤاری سەرخۆبوون بڵاوبووەوە

ژمارە ٥١٩ـی گۆڤاری سەرخۆبوون بە مانشێتی 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆوە بڵاوبووەوە.

گۆڤاری سەرخۆبوون

گۆڤاری سەرخۆبوون لە ژمارەیەکی نوێدا بە مانشتێتی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ بڵاوبووەوە. لەم ژمارەیەیی گۆڤارەکەدا نوسین و هەڵسەنگاندنکانی دوران کاڵکان، عەلی حەیدەر قەیتان، ئەنجوومەنی پاژک، جەمال شەریک و شیار ئامەدی تێدا جێ دەگرێت.

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان لە نوسینەکەییدا هەڵسەنگاندی بۆ بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کردووە و جەختی لەوە کردووەتەوە پێویستە زۆر بە باشی لە بانگەوازیەکە تێبگەین.

ئەنجوومەنی پاژک لە نوسینەکەیەدا بە ناونیشانی "بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ ئافرێنەری سەردەمی ژنە" هەڵسەنگاندی بۆ بانگەوازەکە کردووە.

هەروەها عەلی حەیدەر قەیتان لە بەشی دووەمی نوسینەکەیدا بە ناونیشانی "حەقیقەتی شۆڕشی ئازادی"دا دەربارەی کەسایەتی مرۆڤی بەهێز هەڵسەنگاندی کردووە.

لە ژمارەی ئەم مانگەی گۆڤارەکەدا، زنجیرە نووسینێکی "پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و چارەسەری مۆدێرنێتەی دیموکراتیک"دا کە لە بەرگرینامەکانی ڕێبەر ئاپۆوە وەرگیراوە، هەڵسەنگاندن بۆ "شەڕەکانی مۆدێرنێتە و دەرنجامی گریمانەکراوەکانی" کراوە.

هەر لەم ژمارەیەیی گۆڤارەکەدا نوسینێکی جەلال ئامەد بە ناونیشانی "کوردستان لە شۆڕشی ئازادییدایە" هەڵسەنگاندن بۆ هەردوو جینۆسایدی ئەنفال و کارەساتی هەڵەبجە کردووە.

لە کۆتاییدا نوسینێکی شیار ئامەد بە ناونیشانی "ئەرکەکانمان و ئەو دەرفەتانەی هاتوونەتە پێشمان بۆ تێکۆشانی یەکگرتوو"دا، دەسنیشانی دەکات پێویستە هەنگاوی سەرەتایی شۆڕشگێری لە دژی سیستەم لە بواری زهنیەتدابێت.