ئەمڕۆ چاودێران و شارەزایانی سیاسیی و ڕۆشنبیرانی عێراقی، بە ناونیشانی “مانەوەی سوپای تورک، لە پاش بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجالان” پانێڵێکیان ئەنجامدا، لە پانێڵکەدا کە لەلایەن ئاژانسی هەوڵی ڕۆژ نیوزەوە ڕێکخرا، سەرنج خرایەسەر پێویستی بوونی ڕێوشوێنی فەرمی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لە دژی بوونی سوپای تورکیا لەناو خاکی عێراق.
لە پانێڵەکەدا سوبحی ئەلبەدری، چاودێری سیاسی قسەیکرد و گوتی : "سوپای تورک هێشتا پێداگری لەسەر فراوانکردنی هەیمەنەی خۆی لە ناوخۆی عێراق دەکات، سەرەڕای دەستپێشخەرییە مێژووییەکەی ئاشتیی لەلایەن ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانەوە، ئەمەش پێویستی بە هەڵوێستێکی جدی حکومەتی عێراق هەیە لە بەغدادەوە بۆ هەڵسەنگاندنی مانەوەی سوپای تورکیا، کە ئەمڕۆ بووەتە مەترسی بۆ عێراق."
لە بەردەوامییدا ئەلبەری ئاماژەی بە بەردەوامی پێشێلکارییەکانی سوپیای تورکی داگیرکەر کرد و گوتی: "سوپای تورکیا تا ئێستا هه نگاوی نەناوه که گوزارشت له نیازپاکی دەوڵەتەکەی بکات، له کاتێکدا بەردەوامە لە ئەنجامدانی هێرشە سەربازییەکانی لەناو خاکی عێراق، بەبێ گوێدانە ئیدانەکردنەکان و هەڵوێستی حکومەتی عێراق و مافی مرۆڤ."
لە چوارچێوەی پانێڵەکەدا بەشدااربووان تیشکیان خستەسەر داگیرکارییەکانی سوپای تورک و گوترا: "داگیرکارییەکانی تورکیا بە بەرپرسیاری یەکەمە لەو جینۆسایدە سیستماتیکییەی کە لەسەر گەلی کورد بەڕێوەدەچێت، ئەمەش بە مەبەستی لەناوبردنی دۆزی کورد."
هەروەها جەختیان کردەوە لە گرنگی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست و هەڵوێستی جدی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لە دژی هەبوونی سوپای تورک لەناو خاکی هەرێم و عێراق و هێرشە بەردەوامەکانی، کە مەترسییەکی جدییە بۆ سەر عێراق، بەتایبەتی لە پاش بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ.