بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ٤ ی نیسان لە زیوریخ

کوردستانیان خۆیان ئامادە دەکەن بۆ پیرۆزکردنی ٤ ی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ، بڕیار وایە لە زیوریخ ڕێپێوانێکی بە مەشخەڵ ئەنجام بدەن.

٤ ی نیسان

دەربارەی ئەو ئاهەنگەی لەلایەن یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە_سە) و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی سویسرا (جەدەکە_سە) ئەنجام دەدرێت، ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان بانگەوازیان لە کوردستانیان و دۆستەکانیان کرد.

ئاهەنگەکە لە ٤ی نیسان لە گۆڕەپانی هێلڤێتیا کاتژمێر ١٨:٠٠بەڕێوەدەچێت. یەژەکە_سە و جەدەکە_سە لە ڕاگەیاندراوێکدا گوتیان، "٤ی نیسان کە ڕۆژێکی مانادار و مێژووییە لە مێژووی گەلی کورددا، لە تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەماندا یەکلاکەرەوەیە، ئەم بەروارە کە ڕێبەری گەلی کورد ڕۆژبوونی عەبدوڵا ئۆجالانە، تەنها ڕۆژبوون نییە، بەڵکو سیمبولی ئیرادەی گەلەکەمان و ئازادی و بەرخۆدانە".

ئاماژە بەوەش کرا، وەک هەموو ساڵێک، ئەمساڵیش گەلی کورد خاوەنداری لە ئیرادەی خۆی دەکات و بۆ سڵاوکردن لە فیکر و تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ کۆدەبێتەوە.