بە دیمەن

ئێشکگری ئازادی لە هەفتەی ٦٦٧ هەمیندا بەردەوامە

چالاکیی ئێشکگری کە بە داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٥ ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا دەستی پێ کرد، لە هەفتەی ٦٦٧ هەمیندا بەردەوامە.

ئێشکگری ئازادی کە لەلایەن کوردانی ئەوروپاوە، هەفتانە بە نۆرە ئەنجام دەدرێت، لە هەفتەی ٦٦٧ هەمیندا لەگەڵ گرووپێکی نوێ بەردەوامە.

هەفتەی ٦٦٧ هەمین کە لە ٧٦ هەمین ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆدا بەڕێوەچوو، بە بەشداری ئەندامانی تەڤگەری ژنان بەردەوامە.

لەنێو گرووپە نوێیەکەدا، مورشیدە ئۆڵتان و مەیرەم کاراتاش و حەلیمە ئۆڵتان و جەنەت عەلەنی هەن.

وتەبێژی گرووپەکە مورشیدە ئۆڵتان ئاماژەی بەوە کرد ئێشکگرییەکە ١٣ ساڵە بەردەوامە، گوتی: "بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد، نەیهێشت دوژمنی داگیرکەر بگاتە ئامانجەکانی".

مورشیدە گوتی: "لەسایەی ڕێبەرەکەمان و بەرخۆدانی گەلەکەمانەوە، سەرمان بەرزە"، دووپاتی کردەوە خاوەنداری لە پرۆسەی نوێ دەکەن کە ٢٧ ی شوبات بە بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کرد.

لەکۆتاییدا گوتی: "تا ڕێبەرمان ئازاد نەبێت، لە گۆڕەپانەکان دەبین".