بە دیمەن

لە فەڕەنسا ٤ی نیسان پیرۆز کرا

کوردستانیان لە شاری مارسیلیا، مانت لا جولی و مارگینیان بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" لە دایکبووونەوەی ٤ی نیسانیان پیرۆز کرد.

٤ی نیسان

بە چەندین چالاکی جۆراوجۆر لە شاری مارسیلیا، مانت جولی و مارگینیانی فەڕەنسا بەبۆنەی ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی ڕێبەر ئاپۆ ئاهەنگی پیرۆز کردن ئەنجام درا.

مارسیلیا

ئەنجوومەنی ژنانی ئەرین میرکان لە مارسیلیا بەبۆنەی ٧٦هەمین ساڵڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاهەنگێكی ئەنجام دا.

چەندین کەس بەشداری ئاهەنگەکە بوون پەیامی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و یەکێتی کورد درا.

لە ئاهەنگەکەدا گۆرانی گوتراو و ئامادەبووان هەڵپەڕیین. بەشداربووان بە بەرزکردنەوەی دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" دڵسۆزی خۆیان بۆ ڕێبەر ئاپۆ دووپات کردەوە.

لە قسەکاندا بە ناوی ئەنجوومەنه ئەرین میرکانەوە ئاماژە بەوەکراوە فکری ڕێبەر ئاپۆ بنەمای ئازادی و ئاشتییە.

مانت لا جولی

لە شاری نانت لاجولیی نۆرمەندی بە بەشداربوونی سەدان کەس ٤ی نیسان پیرۆز کرا.

لە ئاهەنگکەدا بە تەقاندنی یاری ئاگرین و هەڵپەڕکێ ٤ی نیسان پیرۆز کرا، هەرەوەها ئاهەنگێڕان بە گووتنەوەی درووشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ" بەردەوامییان دا بە ئاهەنگکەیان، ئاهەنگەکە تا درەنگانێک بەردەوام بوو.

مارگینینان

لە شاری مارگینیان ٧٦هەمین ساڵڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکدا پیرۆز کرا. لە ئاهەنگەکەدا هونەرمەند ڕێناس دەمهات چووە سەر ستەیج و ئامادەبوان هەڵپەڕین.

لە ئاهەنگەکەدا هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکیی مارگینیان یەعقوب ئارهات قسەی کرد و گوتی: "خاوەندارێتی لە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەکەین، پێکەوە کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بونیات دەنێین."

ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕین و گوتنەوەی درووشم تا درەنگانێک بەردەوامبوو.