تەرمی تارق تاش بەخاکسپێردرا

تەرمی تارق تاش کە پاش ٣٠ ساڵ زیندانیکردن، لە ٢٤ ی ئابی ٢٠٢٤ ئازادکرا و دوێنی گیانی لەدەستدا، بەخاکسپێردرا.

تەرمی تارق تاش پاش ٣٠ ساڵ لە ٢٤ ی ئابی ٢٠٢٤ لە زیندانی جۆری T ی تەکیرداغ ئازادکرا، دوێنێ لە ئەنجامی نەخۆشی دڵ گیانی لەدەستدا. تەرمی تاش لە نەخۆشخانە وەرگیرا و لە گۆڕستانی کاباساکال بەخاکسپێردرا.

بنەماڵەی تاش و هاوڕێکانی و نوێنەری پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان بەشداری مەراسیمەکە بوون.