هەپەگە: ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ پێرۆز بێت

هەپەگە ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆیی پیرۆز کرد و گوتی: "٤ـی نیسان ساڵڕۆژیی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ کە ڕێگەی ژیانی واتادار و ئازادی نیشان داین، لە گەلی وڵاتپارێزمان، هاوڕێیانمان لە هەموو گۆڕەپانێکی تێکۆشاندان و بە تایبەت لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین."

ڕاگەیاندراوی هەپەگە

لە سەرەتایی ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز کراوە و هاتووە: "٤ـی نیسان ساڵڕۆژیی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ کە ڕێگەی ژیانی واتادار و ئازادی نیشان داین، لە گەلی وڵاتپارێزمان، هاوڕێیانمان لە هەموو گۆڕەپانێکی تێکۆشاندان و بە تایبەت لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین. هیوایی سەرکەوتن بۆ هاوڕێیانمان، گەل و دۆستانمان دەخوازین لە تێکۆشانی ئازادییاندا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، بە ناوی گەریلاکانی ئازادی کوردستانەوە بەڵێنمان دووبارەدەکەینەوە لەسەر بنەمایی ئەم ئامانجە بە بڕیاردارییەکی بڵندەوە درێژە بە تێکۆشانمان بدەین."

درێژەی ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:

"زانیاری بەرفراوان دەربارەی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و بەرپەرچدانەوەی هێزەکانمان لە دژی ئەو هێرشانە بەم شێوەیە:

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی جەنگی؛

٣ی نیسان لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی دەرگەلێ و بێشەلێ ٣ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار ٢ جار؛ بە گشتی ٥ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن؛

٣ و ٤ی نیسان لە هەرێمی خواکوڕک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی کەندەکۆلا، بەرێ‌بزنێ، لۆلان ٢٨ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی زێڤکێ، دێ‌ڕەشێ، مژێ، سپیندارێ، گرگاشێ ٥١ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا ١٠٩ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی شاخی ئامێدی، شاخی بەهار ٢٥٤ جار؛ بە گشتی ٤٤٢ جار ب چەکی قورس، تۆپ و هاوەن بۆردوومان کران.

دەستوەردانی هێزەکانمان لە دژی هێرشەکان؛

٣ی نیسان لە کاتژمێر ١٠:٠٥دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە نیشانەشكێنی درۆنێک خرایەخوارەوە کە بە ئامانجی هێرشکردنە سەر تونێلەکانی بەرخۆدان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار نێردرابوو."