ئەکادیمیای ژنۆلۆژی نامیلکەیەکی نوێی پەروەردەیی بڵاوکردەوە
ئەکادیمیایی ژنۆلۆژی نامیلەکەی" ژنۆلۆژی زانستی ئازادبوونی کۆمەڵگە لە ڕەگەزگەرایی کۆمەڵایەتی" تایبەت بە پەروەردەی نەوجوانان بە شێوەزاری سۆرانی بڵاوکردەوە.
ئەکادیمیایی ژنۆلۆژی نامیلەکەی" ژنۆلۆژی زانستی ئازادبوونی کۆمەڵگە لە ڕەگەزگەرایی کۆمەڵایەتی" تایبەت بە پەروەردەی نەوجوانان بە شێوەزاری سۆرانی بڵاوکردەوە.
نامیلەکەی" ژنۆلۆژی زانستی ئازادبوونی کۆمەڵگە لە ڕەگەزگەرایی کۆمەڵایەتی" وەڵامی پرسیارگەلی وەک؛ ڕەگەزگەرایی چییە؟ چۆن ڕەنگدانەوەی لەسەر ژیان و پەیوەندیەکانمان هەیە؟ دەداتەوە. هەروەها هەوڵێکە بۆ ڕوونکردنەوەی کاریگەری لەسەر بوارەکانی ئابووری، سیاسی و یاسایی، زانست و کولتوور، هونەر و وێژە، بۆ نەوجوانان.
ئامانجی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، لە چاپکردنی ئەم نامیلکە پەروەدەییانەدا دەیەوێ ماتەوزەی نەوجەوانان لە کۆمەڵگەدا، بەرەو ئاراستەیەکی خودناسی و خود-هۆشیاری بەرێت، تا ئەوەی نەوجوانان بتوانن وەڵامی پرسیار ڕیشەییەکانی ژیانی خۆیان دەستکەوێت. خوێندکارانی ئامادەیی دەتوانن ئەم نامیلکەیە وەک سەرچاوەیەک بۆ خۆپەروەدەکردن بەکاربێنن.
نامیلکەی " ژنۆلۆژی زانستی ئازادبوونی کۆمەڵگە لە ڕەگەزگەرایی کۆمەڵایەتی" لە ئێستادا کتێبخانەکانی باشووری کوردستان بەردەستە.