بە پێشەنگایەتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)، پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) و تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) لە وان بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە کوردستانیان ٤ـی نیسان ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی ڕێبەر ئاپۆ بە سازکردنی ئاهەنگەگێک لە هۆڵێکی ئاهەنگ لەوان پێرۆز کرا. لە پیرزباییەکەدا وێڕای بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە گەل، بەشێکی زۆر لە ئەندام و نوێنەرانی پارت و ڕێکخراوە مەدەنییەکان ئامادەبوون.
لەهۆڵی پێرۆزبایەکەدا پانکارتی "ڕۆژبوونت دەستپێکی خەیاڵی ئازادیمانە، ڕۆژبوونت پێرۆز سەرۆک ئاپۆ" و "ڕۆژبوونی سەرۆک ئاپۆ ڕووناکی گەلەکەمانە" هەڵواسران. لە پیرۆزبایەکەدا بە بەردەوامی درووشمەکانی "رۆژبوونت پیرۆز سەرۆک ئاپۆ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" گوترانەوە.
پیرۆزباییەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان دەستپێکرد و دواتر وتار و پەیامە پیرۆزباییەکانی ٤ی نیسان خوێندرانەوە.
سەرەتا هاوسەرۆکی ناوچەی وانی دەم پارتی، وەیسی دیلەکچی ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆیی پیرۆز کرد و گوتی: "٤ی نیسان بووە سەرەتایی ژیانەوەی گەلێک کە سەدەیەک نکۆڵی لێدەکرێت. بەڕێز ئۆجالان بە پرۆسەیەکی گرنگ ڕێگەی لە پێش کردینەوە. بۆیە هەموو کاتێک وەک گەلی کورد لە دەوری پارادایمەکانی بەڕێز ئۆجالان کۆبووینەوە. پێویستە لە هەموو جێگەیەک بە خۆڕێکخستن خاوەنداری لە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بکەین."
دواتر هاوسەرۆکی وانی دەبەپە گۆنول ئوزونای قسەیکرد و دەستنیشانی کرد گەلی کورد ٤ی نیسانی وەک ڕۆژبوونی خۆی وەرگرتووە و وەک گەل ئەم ڕۆژە پیرۆز دەکەین. ئۆزونای جەختیکردەوە لە بەردەوام بوون لە تێکۆشان بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی.
لە دوای تەواوبوونی قسەکان کێکی پیرۆزبایی ٤ی نیسان بڕدرا، پیرۆزباییەکە بە گێڕانی ئاهەنگ و هەڵپەڕکێ کۆتای هات.