لە مانگی ئاداردا لە ئێران هەشت کورد لە سێدارە دراون
لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا هەشت هاوڵاتیی کورد لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەسێدارە دراون، هەروەها ٨٠ هاوڵاتیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بانگهێشت کراون و بەشێکیان دەستگیر کراون.
لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا هەشت هاوڵاتیی کورد لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەسێدارە دراون، هەروەها ٨٠ هاوڵاتیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بانگهێشت کراون و بەشێکیان دەستگیر کراون.
بە پێی ئاماری ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کە بە راگەیانداروێک بڵاوی کردووەتەوە، تەنها لە مانگی ئاداردا لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە هەشت هاولاتی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سێدارە دراون، وە ٨٠ هاوڵاتی کوردی دیکەش دەستگیر و بانگهێشتی دادگا کراون، کە هەندێکییان بە بێ ڕێگە پێدانی دادگا دەستگیراون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا هەشت هاوڵاتیی کورد لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەسێدارە دراون، کە لەو ژمارەیە دوانیان ژن بوون. هەر لە هەمان مانگدا ٨٠ هاوڵاتیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران بانگهێشت کراون و بەشێکیان دەستگیر کراون، کە نۆ کەس لەوانە ژن بوون.
ڕێکخراوەکە تۆمەتی دەستگیرکردنەکانی بە بێ بنەما وەسفکردووە و دەڵێت: "لە ماوەی مانگی ئاداری ئەمساڵدا لە لایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە بە تۆمەتی بی بنەما بە گشتیی سزای شەش ساڵ زیندانییکردن بەسەر دوو هاوڵاتیی کورددا سەپێندراوە."
جێگای ئاماژەیە، بە پێی ئاماری مانگانەی ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی شووباتی ئەمساڵدا ١٢ هاوڵاتیی کورد لە ئێران لەسێدارە دراون و ٦٣ کەس بانگهێشتی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران کراون و بەشێکیان دەستگیر کراون، کە لەو ژمارەیە چوار کەس-یان ژن بوون.