بە دیمەن

یونس ئەحمەد؛ شانۆکارێکی بە ئەزموون

یونس ئەحمەد چیرۆکەکەانی کۆمەڵگە لە ڕێگەی شانۆوە دەگەیەنێت بە جیهان. یونس ئەحمەد ٤٠ ساڵە شانۆکارە و گوتی: "لە باوکی تەیارەوە ئەزموونی شانۆگەری فێربووم و شۆڕشی ڕۆژئاوا بووە دەرفەتێک بۆ زیندووبوونەوەی هونەری شانۆ."

یونس ئەحمەد

یونس ئەحەمەدی شانۆکار ساڵانێکی تەمەنی پێشکەش بە هونەری شانۆ کردوە تاوەکو ببێتە ئاوێنەی کۆمەڵگەکەی. شانۆکار و دەرهێنەر یونس عەبد ئەل مەجید ئەحمەد لە ساڵی ١٩٦٠ لە گوند قژلی سەر بە ناوچەی عامودا لە دایکبووە، بەڵام لە تەمەنی ٤ ساڵییدا لەگەڵ بنەماڵەکەی لە گوندەکەی بار دەکەن و دەچنە شاری حەسەکە. یونس خولیای بۆ هونەری شانۆ هەیە. لە تەمەنی منداڵیدا خەونی ئەوە بوو ببێتە شانۆکارێکی مەزن و فێرخوازی هەبێت. بەهۆی ئەوەی بنەماڵەی یونس هەژار بوون، قودرەتی پێشکەوتنی لەگەڵ ئەواندا کەمبوو.

یونس ئەحمەد سەبارەت بە شانۆگەری بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.

'شۆڕشی باکوور وەک گڕکانێک تەقییەوە'             

یونس ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا ژیانی تاوەکو دەچێت سەخت دەبێت، بەڵام مرۆڤ دەتوانێت ژیانێکی باش بونیاتبنێت و بەمجۆرە دەستی بە قسەکردن کرد: "منداڵبووم، ئاشقی هونەری شانۆ بووم، بەڵام کەس گرنگی پێ نەدەدام. بنەماڵەکەم دەیانزانی حەزم بە شانۆیە، بەڵام بەهۆی دۆخی ماددی و ڕژێمی بەعس نەیاندەتوانی مۆڕاڵم پێ ببەخشن. لە ساڵی ١٩٨١-١٩٨٢ بۆنێکی خۆشی شۆڕش لە باکووری کوردستانەوە هات، زۆر دڵخۆشبووم. لە ساڵی ١٩٨٤دا ئەم شۆڕشە وەک گڕکانێک تەقییەوە و لەبەر تینی ئەم گڕکانە خۆم گەرم کردەوە.

لە ساڵانی ١٩٨٦ بۆ ١٩٨٧دا سەرلەنوێ بەشداری شانۆبووم، ئەوکاتە زۆر دڵخۆشبووم، چونکە بەشداری گروپی شانۆبووم. لەگەڵ دەرکەوتنی تەڤگەری ئازادی کوردستاندا زۆر بە هێزبووین. ئەوکات هاوڕێی نەمرم، باوکی تەیار هەڤاڵم بوو، فێری شانۆی دەکردین. دەتوانم بڵێم ڕەنجی باوکی تەیار لە سەر شانۆ زۆر زۆرە، بە ڕاستی شانۆی کوردی بە ناوی باوکی تەیارەوە پەرەی سەند.

هەمووکات دەڵێم شانۆ ئاوێنەی کۆمەڵگەیە، مرۆڤ دەتوانێت بە زۆر شێواز بەرخۆدان بکات، حەقیقەتی خۆی بەیان بکات. ویستم لە ڕێگەی شانۆوە ئەم حەقیقەتە بەیان بکەم و هەمووکەس حەقیقەتی کورد بناسێت. سەرەڕای سەختی ئەوکات و ئێستاش، بەڵام ڕانەوەستاین و شانۆمان پێشکەش دەکرد. ڕژێمی بەعس زۆر ئازار و ئەشکەنجەی کوردانی دەدا. هەرچەند لە جەژنی نەورۆزدا بە شێوەیەکی شارەواوە پڕۆڤەمان دەکرد. ڕژێمی بەعس دەیخنکاندین. لە ڕاستییدا زۆر سەختیمان چەشت، بەڵام هەموو ئەو سەختیانە بوو بە هێزبۆمان، لە ژیان بەرەوامبین و لە ڕۆژەکانی پێشماندا پەرە بەخۆمان بدەین. ئەو سەکۆی ئێستا شانۆی لەسەر پێشکەش دەکەم، لە کاتی ڕژێمدا لێی مەحروم بووم. بۆمن حەسرەتێک بوو لەسەر ئەو سەکۆ شانۆیەک پێشکەش بکەم، بەڵام ئێستا بە شانازیی و بوێرییەکی مەزنەوە لەسەر ئەم سەکۆ شانۆ بۆ هەزاران کەس پێشکەش دەکەم."

'لە چوارچێوەدانی ترسم شکاند'

یونس ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا کە دوای دەستپێکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوا دەرفەتێکی گەورەیان بۆ ڕەخسا و ئیدی قاڵبی ترسیان شکاند و دەڵێت: "ڕاستە زۆرتر پەیوەستم بە بەشی سینەماوە. کاتێک کەسێک باسی سینەمام بۆ دەکات زۆر دڵخۆش دەبم. وەک شانۆکارێک چ شتێکم لێ بخوازرێت دەیکەم و تاوەکو دەتوانین ئەرکی خۆمان جێبەجێ دەکەین. هەمیشە دەمانەوێت لە کوردستاندا خۆما بونیات بنێین ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت؛ وڵاتێک بونیات بنرێت هیچ کەسێک ناتوانێت ئەو وڵات لە ناوببات. با هەموو کەسێک بزانێت تاوەکو سەختی و ئازار نەبێت مرۆڤ بە خۆشی ناگات."

یونس ئەحمەد ئاماژەی بەوەشدا زۆر ژانەری شانۆ پێشکەش دەکات، هەندێک جار سیاسی و هەندێک جاریش کۆمیدی، بەڵام ئەمەش بە پێی دۆخی کۆمەڵگە دەبێت و وتی: "هەمووکەسێک ناتوانێت شانۆ پێشکەش بکات، تەنها ئەوکەسە دەتوانێت کە کۆمەڵگەکەی بە قوڵ دەناسێت و دەتوانێت گوزارشت لە کۆمەڵگەکەی بکات، ئەوجا دەتوانێت شانۆ پێشکەش بکات.

ئەمە ٤٠ ساڵە شانۆگەری دەکەم بەڵام هێشتا نەبوومە بە شانۆکارێک، پێویستە زۆرتر بۆ کۆمەڵگەکەم بکەم. پێویستە بۆ کۆمەڵگەکەم ببمە ئاوێنەیەک. هیوام ئەوەیە شانۆی کورد زیاتر پێشبکەوێت و بۆ تەواوی هونەری جیهان ببێتە نمونەیەک."