یەپەژە شەهیدبوونی شەڕڤانێکی ڕاگەیاند
یەپەژە ڕایگەیاند شەڕڤانیان دەستان ڕۆژهات (دەریا حاجی) لە بەرخۆدانی بەنداوی تشریندا لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بووە.
یەپەژە ڕایگەیاند شەڕڤانیان دەستان ڕۆژهات (دەریا حاجی) لە بەرخۆدانی بەنداوی تشریندا لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بووە.
فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو شەهید بوون شەڕڤانیان دەستان ڕژهاتی ڕاگەیاند، کە ٨ی کانوونی دووەم ٢٠٢٥دا لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لە کاتی ئەرکەکەیدا لە بەنداوی تشرین شەهید بووە.
لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەدا بە ڕیز و پێزانینەوە یادی شەهید داستان کراوەتەوە و لە کەسێتی شەهیددا بەڵینی بەردەوام بوون لە دۆزی ئازادی ژنان و گەلان دووپات کراوەتەوە و هاتووە: " شەڕڤانی یەپەژە دەریا حاجی بە ناسناوی دەستان ڕۆژهات، کاتێک لە بەرەی پێشەوەی بەنداوی تشریندا لە بەرانبەر چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەڕی دەکرد، لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥دا بە هێرشی فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورک شەهید بوو. سەرساغی خۆمان بۆ بنەماڵەی هێژای شەهید و گەلی وڵاتپارێزمان دەخوازین."
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەستنیشان کراوە شەهید دەستان بەو نەریتە شۆرشگێڕییەی بنەماڵەکەیەوە لە ساڵی ٢٠٢١دا بەشداری ڕێزەکانی یەپەژە دەبێت و لە شەڕەکانی سەرێکانی و گرێ سپییدا ڕۆڵێکی کاریگەر دەگێڕێت.
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە کاریگەری ئەزموونی پر شکۆداری شەهید دەستان کراوە لە تێکۆشانی ١٢ی یەپەژەدا کە بووە بە نموونەیی ئارین میرکانەکان و هاتووە: "وەک یەپەژە بۆ هەمیشە خاوەنداری لە میراتی شەهیدانمان دەکەین. ئەوانەی ڕێگەمان ڕووناک دەکەنەوە شەهیدانمانن، لەم پێناوەشدا بە ڕووناکی شەهیدانمانەوە دۆزی ئازادی ژنان و گەلان بە سەرکەووتن تاجدار دەکەین."
ناسنامەی شەهید بەم شێوەیە خراوەتەڕوو:
ناو و پاشناو: دەریا حاجی
ناسناو: دەستان ڕژهات
ناوی دایک و باوک: نەجمە – حەسەن
کات و شوێنی شەهید بوون: ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ / بەنداوی تشرین.