قەسەدە شەهیدبوونی سێ شەڕڤانی ڕاگەیاند

قەسەدە ناسنامەی ئەو سێ شەڕڤانەی ئاشکرا کرد کە بە هۆکاری ڕووداوی کارەساتی هاوتوچۆوە لەسەر ڕێگەی نێوان ڕەقە بۆ حەسەکە شەهید بوون.

ناسنامەی شەهیدی قەسەدە

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) دەربارەی شەهیدبوونی هەرسێ شەڕڤانەکەی ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باسی کات و چۆنییەتی شەهید بوونی هەرسێ شەهیدی شەڕڤان کراوە و هاتووە: "شەڕڤانانمان عەبدولقادر ئەحمەد ئەحمەد (هەبوون)، محمەد محێدین کەنجۆ (چیا) و نەجیب ئیسماعیل کەرخۆ عەتۆ (لەشکر کۆبانێ) لەو کاتەی لە سەردانی خێزانەکانیانەوە دەگەڕانەوە بۆ سەر ئەرکەکانان لەسەر ڕێگەی گشتی نێوان ڕەقە-حەسەکە توشی ڕووداوێکی هاتوچۆ دەبن و شەهید دەبن."

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا، قەسەدە سەرساغی لە بنەماڵەی هێژای شەهیدان کردووە و جەختی کردووەتەوە لەسەر بەردەوامیدان بە تێکۆشان تا گەیشتن بە ئامانجی سەرکەوتنی شەهیدانیان.

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە ناسنامەی شەهیدان خراوەتەڕوو:

ناسناو: هەبوون

ناو و پاشناو: عەبدولقادر ئەحمەد

ناوی دایک – باوک: ئایسەل – ئەحمەد

شوێنی لە دایکبوون: کۆبانێ

کات و شوێنی شەهید بوون: ٣ی نیسانی ٢٠٢٥ / ڕێگەی ڕەقە-حەسەکە

***

ناسناو: چیا

ناو و پاشناو: محمەد کەنجۆ

ناوی دایک – باوک: وەحیدە – محێدین

شوێنی لە دایکبوون: گوندی هلینجێ-کۆبانێ

کات و شوێنی شەهید بوون: ٣ی نیسانی ٢٠٢٥ / ڕێگەی ڕەقە-حەسەکە

***

ناوسناو: لەشکر کۆبانێ

ناو و پاشناو: نەجیم کەرخۆ عەتۆ

ناوی دایک – باوک: نیرۆز – ئیسماعیل

شوێنی لە دایکبوون: گوندی مەخاریج-کۆبانێ

کات و شوێنی شەهید بوون: ٣ی نیسانی ٢٠٢٥ / ڕێگەی ڕەقە-حەسەکە.