لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی ١ـی نیساندا ١٤٦ ئەندامی قەسەدە و ٩٧ چەکداری حکومەتی دیمەشق بەردران

لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوننامەکەی نێوان گەڕەکانی شێخ‌مەقسوود-ئەشرەفیە و حکومەتی دیمەشقدا لە ١‌ی نیساندا وارژۆکرابوو، ئەمڕۆ ١٤٦ ئەندامی قەسەدە و ٩٧ سەربازی حکومەتی دیمەشق ئاڵوگۆڕکران و بەردران.

لە ڕۆژی ١ی نیسان لە نێوان گەڕەکەکانی شێخ‌مەقسوود-ئەشرەفیەیی حەلەب و حکومەتی دیمەشقدا ڕێککەوتننامەیەکی ١٤ خاڵی واژۆکرا.

لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەکە کە بۆ بەهێزکردنی پێکەوەژیانی هاوبەش، پاراستنی هاوڵاتییان، قەدەغەکردنی دیارەدە چەکدارییەکان و بەڕێکخستنکردنی ئاسایشی ناوخۆ واژۆ کرابوو، ئەمڕۆ هەنگاوی یەکەمی جێبەجێ کردنی خاڵەکانی ڕێککەوتننامەکە نرا.

لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ ١٤٦ شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) و یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە)، لە بەرانبەر ٩٧ چەکداری حکومەتی دیمەشقدا دیل بە دیل کران.

گۆڕینەوەی دیلەکان لە چوارڕێیانی شیحانی گەڕەکی ئەشرەفیە ڕێکخرا. لە کاتی دیلگۆڕینەوەکاندا کە کەسوکاریی دیلکراوەکان ئامادەبوون، داوای ڕاوەستاندی شەڕەکان کرا.

بەگوێرەیی بەرپرسانی ئەنجوومەنی گشتی گەڕەکەکانی شیخ‌مەقسود-ئەشرەفیە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەشی دووەمی دیلەکان دەگۆڕدرێتەوە.