ڕێپێوانی ئامارا: دەبێت دەستبەجێ ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت
بەهەزاران کەس بە بۆنەی ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ بەرەو ئامارە ڕێپێوانیان کرد. لە ڕێپێوانەکەدا داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کرا. هەروەها داوا لە ئەنقەرە کرا هەنگاوی جدی بنێت.
بەهەزاران کەس بە بۆنەی ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ بەرەو ئامارە ڕێپێوانیان کرد. لە ڕێپێوانەکەدا داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کرا. هەروەها داوا لە ئەنقەرە کرا هەنگاوی جدی بنێت.
لە ناوچەی خەلفەتی ڕحا، لە دووەم ڕۆژی فێستیڤاڵی ٤ی نیساندا، ڕێپێوانێکی مەزن بەرەو گوندی ئامارا دەستی پێکرد.
جەماوەری گەل سەرلە بەیانی لە پارکی ٤ی نیسان کۆبوونەوە و لەوێەوە بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) دەستیان بە ڕێپێوان کرد.
پەرلەمانتارانی پارتی هەرێمە دێموکراتیکەکان (دەبەپە)، پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی)، هاوسەرۆکانی شارەوانی دەم پارتی، ئەندامانی ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی و ڕێپێوانکەرانی ئامارا بەشداری چالاکییەکە بوون.
لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی مستەفا داغ و مەحسوم کارائۆغلان کە لە ساڵی ٢٠٠٩لە ڕێپێوانی 'ڕێبوارانی ڕۆژێ'دا لە ئامارا شەهید کران بەرزکرانەوە.
هەروەها لە ڕێپێوانەکەدا بە پێشەنگایەتی ژنان، پانکارتی، 'هەزار سڵاو لە هەتاوی ئێمە کە لە ئاماراوە هەڵهات' بەرزکرایەوە.
جەماوەر بە دروشمەکانیان یادی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆیان پیرۆز کرد.
هەروەها دایکانی ئاشتی لە رێپێوانەکەدا چڵە زەیتونیان بەدەستەوە گرتبوو. ڕێپێوانەکە لە دەرەوەی ناوچەکە بە گۆرانی کوردی و سەما کردن کۆتایی هات.
فاتمە ئابلای چالاکوانی تەژەئا لەوێ قسەی کرد و ڕایگەیاند، ٤ی نیسان بۆ گەلی کورد ڕۆژێکی گرنگە.
فاتمە ئابلای لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە داواکاری ژنان و گەلی کورد ڕوون و ئاشکرایە، دەوڵەت دەبێت هەنگاو بنێت و وتی: "گەل لە ٨ی ئادار و نەورۆز و ئەمڕۆش لێرە داواکاری خۆیان نیشان دا. ئەم ئیرادەیە ئیرادەی ژنانە. دەبێت ئەنقەرە دان بەم ئیرادەیەدا بنێت و دەستبەجێ هەنگاو بنێت. گەنجان ٤ ڕۆژە لە پێناو ڕێبەرەکەیاندا لە ڕێپێواندان. دەبێت دەستبەجێ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدیبهێنرێت".
دوای وتارەکان شاندەکە بەرەو ئامارا بەڕێکەوتن.