لە کۆبانێ بە ئاهەنگێکی بەرفروان ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز کرا
لە کۆبانێ بە بەشداری هەزاران کەس و بە پێشەنگایەتی دایکان بە جۆشەوە ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز کرا.
لە کۆبانێ بە بەشداری هەزاران کەس و بە پێشەنگایەتی دایکان بە جۆشەوە ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز کرا.
بە بۆنەیی ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ بۆ پیرۆز کردنی ٤ـی نیسان، بە هەزاران کەس لە گۆڕەپانی ژنی ئازاد لە کۆبانێ کۆبوونەوە.
جەماوەری گەل سەرەتا بە کەژاوەی ئۆتۆمبێل سەردانی ئەو خانووەیان کرد لە گوندی ئەلپەلور کە کاتی خۆی ڕێبەر ئاپۆ سەردانی کردبوو، دواتر بە گوتنەوەی درووشمەوە ڕوویان لە گۆڕەپانی شەهید عەگید کۆبانێ کرد کە ئاهەنگی تێیدا ئەنجام دەدرێت.
لە گۆڕەپانی ئاهەنگەکەدا جەماوەر بە هەڵکردنی ئاڵاکانی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە ڕەنگڕێژی گۆڕەپانەکەیان کردبوو. ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ گیانی شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری دەستی پێکرد.
دواتر ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرە ستاری کانتۆنی فرات، سەڤین ئارمانج ٤ـی نیسان ساڵڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە گەلان و کەسوکاری شەهیدان پیرۆز کرد.
سەڤین لە بەردەوامییدا دەستنیشانی کرد ژن و گەلان بە ڕەنجی ڕێبەر ئاپۆ گەیشتوون بە ئازادی خۆیان و گوتی: "لە سایەیی ڕێبەر ئاپۆوە گەیشتووین بەم ئاستەی لە ژیانی ئازاد. ئازادییمان نزیکە. لە تێکۆشانماندا دەبین بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ."
دواتری ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرە ستاری کانتۆنی فرات، پەیمان عەلوش پەیامی یەپەژەی خوێندەوە و گوتی: "ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ و دامەزرادنی یەپەژە، ژیانەوەی ژیان، کۆمەڵگەیەکی نوێ، ئازادی ژن و کۆمەڵگەی دیموکراتیکە."
لە دوای تەواوبوونی پەیام و قسەکان، گرووپە هونەرییەکان بەرهەمەکانی خۆیان پێشکەش کرد و جۆشییان دا بە ئاهەنگەکە و جەماوەر بە گوتنەوەی درووشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ" هەڵپەڕکێیان دەستپێکرد.
ئاهەنگەکە بە درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "ژن، ژیان، ئازادی" و " بەرخۆدان ژیان" کۆتایی هات.