لە بەنداوی تشرین بە چالاکییەکەی ژینگەیی ٤ـی نیسان پیرۆز کرا
گەل کە لەنداوی تشرین کە نزیکەی سێ مانگە لە چالاکی ئێشکگری بەرخۆدانی بەنداوی تشریندان، ئەمڕۆ بە بۆنەی ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆوە بە چالاکییەکی ژینگەدۆستی باخچەکانی بەندواوەکەیان پاککردەوە.
گەل کە لەنداوی تشرین کە نزیکەی سێ مانگە لە چالاکی ئێشکگری بەرخۆدانی بەنداوی تشریندان، ئەمڕۆ بە بۆنەی ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆوە بە چالاکییەکی ژینگەدۆستی باخچەکانی بەندواوەکەیان پاککردەوە.
ئێشکگرانی بەنداوی تشرین بە بۆنەی ٤ی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆوە ڕێپێوانێکییان ڕێکخست و باخچە و دەرووبەرووبەری بەنداوەکەیان پاکژکردەوە. ئێشکگران پشتیوانیکردنی خۆیان بۆ بانگەوازییە مێژوویەکی ڕێبەر ئاپۆ دووپات کردەوە و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆییان کرد.
لە ڕێپێوانەکەی ئێسکگراندا پانکارت بە نووسینی "ڕۆژبوونت پیرۆز ڕێبەر ئاپۆ" و وێنە و ئاڵای ڕێبەر ئاپۆییان بەرزکردەوە.
بەشداربووی چالاکییەکە جیهان محمەد لەسەر ناوی ژنانەوە ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆیی پیرۆزکرد و وتی: "لە سایەیی بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆوە، ژنان گەیشتن بە ئازادی خۆیان و کولتووری کۆیلایەتییان ڕەتکردەوە."