لە ئامەد، ئێلح و جۆلەمێرگ بۆ چارەنووسی بێسەرشوێنان چالاکی ئەنجام درا
کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) و کەسوکاری بێسەروشوێن کراوان لە ئامەد، ئێلح و جۆلەمێرگ چالاکییان ئەنجام دا. لە چالاکییەکاندا داواکرا لێپرسینەوە لە فایلی بێسەروشوێنان بکرێت.
کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) و کەسوکاری بێسەروشوێن کراوان لە ئامەد، ئێلح و جۆلەمێرگ چالاکییان ئەنجام دا. لە چالاکییەکاندا داواکرا لێپرسینەوە لە فایلی بێسەروشوێنان بکرێت.
کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) و کەسوکاری بێسەروشوێن کراوان لە ئامەد، ئێلح و جۆلەمێرگ چالاکییان ئەنجام دا. لە چالاکییەکاندا داواکرا لێپرسینەوە لە فایلی بێسەروشوێنان بکرێت و پرسیاری چارەنووسیان کرا.
لە ئامەدا چالاکییەکە لە هەفتەی ٨٤٣دا لە پارکی کۆشوییۆلوی ناوچەی ڕەزان ئەنجام درا. لە چالاکییەکەدا پرسیاری لە چارەنووسی یەكێک لە دامەزرێنەرانی TUM-SAGLIK-SEN، نەجاتی ئاین کرا کە لە ٤ی نیسانی ١٩٩٤دا لەژێر چاودێریکردندا بێسەروشوین کرا.
ئێلح
بەهەمان شێوە لە هەفتەی ٦٦٩ی چالاکییەکانیدا لە پێش بڕیارداری مافەکانی مرۆڤ لەسەر شەقامی گوڵستان کۆبوونەوە. لە چالاکییەکەدا پرسیار لە بارەی چارەنووسی مەحمود دەمیرەلەوە کرا، کە لە ٢ی نیسانی ١٩٩٤ لە ئێلح لە لایەن کەسانێکی نادیارەوە ڕفێندرا و لەوکاتەوە هیچ هەواڵیکی لە بارەوە نییە.
دوای ڕاگەیاندراوەکە چالاکی دانیشتن ئەنجام درا، پاشان چالاکییەکە کۆتایی هات.
جۆلەمێرگ
لقی جۆلەمێرگی ئیهەدە و کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان هەفتەی ١٦٩هەمینی چالاکییەکانیدان، لە شەقامی هونەری ناوچەی گەڤەر کۆبوونەوە. لە چالاکییەکەدا پانکارت بە نوسینی "با ونبووەکان بدۆزرێنەوە و تاوانباران سزا بدرێن" بەرزکرایەوە و وێنەی کەسە ونبووەکان هەڵگیرا و لە چارەنووسی زەکی ئالتونباشیان پرسی، کە لە یالۆڤای لە ژێر چاودێریدا بێسەروشوێنکرا.
چیرۆکی زەکی ئالتونباش لەلایەن ئەندامی لقی ئیهەدە ئۆزان ئاکباش خوێندرایەوە. ئاکباش گوتی: "بۆ ئەوەی تاوانباران سزابدرێن بانگەواز لە دەسەڵاتدارانی دادوەری و سیاسی دەکەین ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن. بۆ ئەوەی بکوژانی بێسەروشوێنکراوانمان بەبێ سزا نەمێنەوە دەبێت ئیدی دەوڵەت دەست لە سیاسەتی بێسزای هەڵگرێت. هەمیشە بۆ زەکی ئالتونباش و هەموو ونبووەکان داوای دادپەروەری دەکەین."
دوای ڕاگەیاندراوەکە چالاکی دانیشتن ئەنجام درا، پاشان چالاکییەکە کۆتایی هات.